ترامپ داوا له‌ پێنتاگۆن ده‌كات په‌ره‌ى زیاتر به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بدات

هەواڵ / جیهان :: 12/06/2019‌ :: 151‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌ نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سەرۆکی ئەمریکا داواده‌كات وه‌زاره‌تی به‌رگری فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بچووك زیاتر به‌رهه‌م بهێنن و په‌ره‌ی پێبده‌ن.


دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا له‌ نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری پێویسته‌ كه‌لوپه‌لی پێویست دابینبكات بۆ دروستكردن و چاككردنه‌وه‌ و به‌رگریكردن و زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌ بچووكانه‌".

ترامپ بڕیارێكی سه‌ره‌كی ده‌رده‌كات كه‌ دروستكردنی ئه‌م جۆره‌ فڕۆكانه‌ پێویستییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ به‌رگری نیشتیمانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.

و: كێوان
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure