لەماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 50 هەزار دۆنم دەغڵ و دان سوتاون

هەواڵ / کوردستان :: 12/06/2019‌ :: 210‌ جار بینراوە

تاگ :: شەنگال

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

ماوەی دوو رۆژە ئاگر زەویە جوتیارییەکانی سنوری قەزای شەنگالی گرتووەتەوەو بەوتەی بەرپرسێکی ناوچەکەش زیاتر لە 50 هەزار دۆنم زەوی سوتاون.


وەیس نایف بەدەل، سەرۆکی جڤاتی قەزای شەنگال بەدواڕۆژی راگەیاند: لە دوێنێ سێشەممەوە ئاگر چەند ناوچەیەکی سنوری قەزای شەنگالی گرتووتەوە، سەرەتا لە ناوچەی حۆشی لە رۆژئاوای گوندی کوچۆ دەستیپێکرد و دواتر تەشەنەی کرد.

وتیشی: "ئاگرەکەی دوێنێ زەوی و دارستانەکانی گوندی کوچۆ و حاکمیەی گرتەوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ و تراکتۆر و حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ لە باشوری شەنگال سوتاون و چەند سەر ئاژەڵێکیش بەھۆی ئاگرەوە لەناوچوون".

ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێوارەی دوێنێ ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکرابوو، تەنیا دوێنێ 25 ھەزار دۆنم سوتاون و لە ماوەی دوو رۆژدا لە سنوری قەزای شەنگال و قەیرەوان زیاتر لە 50 ھەزار دۆنم سوتاون.

وەیس نایف باسی لەوەشکرد: بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندەکانی قەزای تەلەعفەر لە ماوەی دوو رۆژدا چوار کەس سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure