سوتانى زه‌وى رۆژئاواى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2019‌ :: 334‌ جار بینراوە
ئاگر 18 گوندى گرتوه‌ته‌وه‌

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا ئاگر زەوی دارستانەکانی 18 گوندی رۆژئاوای کوردستان گرتووتەوە و تائێستا له‌ به‌شێكى به‌رچاویاندا بەتەواوی کۆنتڕۆڵنەکراوە و بە ھەزاران دۆنم سوتاون.


لەزگین ئیبراھیم، چالاکوان لە رۆژئاوای کوردستان (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ى حوزه‌یرانى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لە سەرەتای وەرزی ھاوین داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویانکردەوە کە ئێمە ئاگر لە دارستان و گەنم و جۆی جوتیاران بەردەدەین وەکو تۆڵەسەندنەوە.

وتیشی: "بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری روژئاوای کوردستان دەڵێت، ھەندێک لەو روودانەی ئاگرکەوتنەوە دەستی رژێمی سوریا لەگەڵدایە و لە ھەندێک شوێنیش چەکدارانی داعش و ھەواڵگیری تورکیاش دەستیان تیاى ھەیە".

له‌زگین ئاماژە بەوەشکرد: ئەو شوێنانەی لە ژێر کونتڕۆڵکی ھێزەکانی سوریای دیموکرات دان گەنمی جوتیارانی ئەو ناوچانە بە رژێمی سوریا نافرۆشرێت، ئەمە ھۆکاری سەرەکییە کە دەستیان لەو رووداوانەدا ھەیە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ ئاگر 8 گوندی ناوچەی دربێسیێ سەر بە پارێزگای حەسەکە و 10 گوندی سەر بە ناوچەی تل حەمیسی لە قامیشلۆ گرتووتەوە و دوێنێش لە تربێسپیێ 100 ھەزار دۆنم سوتاون.

باسی لەوەشکرد: ئەو ئاگرەی بەربووتە دارستان و زەوییەکانی ھاوڵاتیان تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوەتەوە بە ھەزاران دۆنم سوتاون و ھاوڵاتیان ئەو ناوچانە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ھەوڵی کوژاندەوەی دەدەن.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure