له‌ دوو رووداودا له‌ شارێكى كوردستان دوو كه‌س بوونه‌ قوربانى

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 495‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ شارى خانه‌قین له‌ روداوێكى سه‌رچاوه‌ نه‌زانراودا پۆلیسێك كوژرا و به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكیشه‌وه‌ جوتیارێكى كورد به‌ سه‌ختى برینداربووه‌. 


دیار شه‌كه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ى حوزه‌یرانى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ره‌كى بانمیل له‌ شارى خانه‌قین ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ كوشتنى پۆلیسێكى پاسه‌وانى سنوور له‌ ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا و له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت گوله‌یه‌ك به‌ر سنگى كه‌وتووه‌. 

وتیشى: "پۆلیسه‌كه‌ ناوى (ق. ج. ح - ته‌مه‌ن 36 ساڵ)ه‌و تائێستا دیارنییه‌ كوژراوه‌ یان خۆى كوشتووه‌ و به‌ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر ته‌رمه‌كه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قینه‌وه‌ ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى دیاله‌ كراوه‌". 

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ (محه‌مه‌د شێربه‌گ) له‌ سنوورى خانه‌قین بۆمبێكى چێندراو له‌ نێو كێڵگه‌یه‌كى كشتوكاڵى به‌ جوتیارێكدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ سه‌ختى برینداربووه‌. 

رونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و جوتیاره‌ كورده‌ ناوى (سیروان حوسێن موسا)یه‌ و گه‌نجه‌ و ته‌مه‌نى 21 ساڵه‌ و له‌ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێرى پزیشكدایه‌. 

پ: ن. ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure