لەنێو ترافیکێکی هەولێردا ئاسایشێک کوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2019‌ :: 13339‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس و کۆچەر

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێو شەقامێکی شاری هەولێردا ئاسایشێک کوژرا، پاش ئه‌وه‌ى بكوژ و كوژراو رووداوێكى هاتووچۆ له‌نێوانیاندا روویدا.


سەرچاوەیەکی ئەمنی، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، (ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019) بە دوارۆژی وت: لە چوار ریانی موسڵ-هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سپۆرتاج) بەخێرایی خۆی کردووە بەنێو ترافیک لایتێکدا و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی (کرایزلەر)دا.

وتیشی: "دوای رووداوەکە شۆفێری کرایزلەرەکە کە کارمەندی ئاسایش بووە دابەزیوە و چوار گولـلەی ناوە بە شۆفێری کیاکەوە و کوشتویەتی و دواتریش هه‌ڵهاتووه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا ئاسایشی هەولێر لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە، چونکە هەم قوربانییەکە و هەم بکوژەکە کارمەندی ئاسایشن.

 

هاوكات سه‌باح خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاسایشی هه‌ولێر به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: رووداوی كوشتنی ئه‌و شوفێره‌ی كه‌ كاتژمێر 6:15 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ترافیك لایتی شه‌قامی هه‌ولێر-موسڵ روویدا په‌یوه‌ندیان به‌ كارمه‌ندی ئاسایشه‌وه‌ نییه‌ و تاوه‌كو ئێستا روون نه‌بۆته‌وه‌ كه‌ هیچ كامێكیان ئاسایش بن.
 
وتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كات و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ تاوانبار ده‌ستگیر ده‌كرێت".

پ: ن. ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure