زیاتر لە 15 هەزار پەنجە ماسی خرایە ناو ئاوی زێیی بچوکەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 739‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019، لە لایەن لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە زیاتر لە 15 هەزار پەنجە ماسی خرایە ناو ئاوی زێی بچوک لە دەربەندی ڕانیە.

کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنەکە بە دواڕۆژی راگەیاند: لیژنەکەیان داوایەکیان ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی (هەڤاڵ ئەبوبەکر) کرد، بەمەبەستی دابینکردنی پەنجە ماسی بۆ زێی بچوک، دواتر ناوبراو بڕیاریدا بە دابینکردنی بڕی زیاتر لە 15 هەزار پەنجە ماسی.

وتیشی: "ئەمڕۆ سێشەممە سەرجەم ئەو بڕە پەنجە ماسییەیان خسۆتە ناو ئاوی زێی بچوک، کە ئەمە دووەمین هەڵمەتی لەوجۆرەیە لە سنورەکە و لە چەند مانگی رابوردووش زیاتر لە 15 هەزار پەنجە ماسی خرایە ناو بەنداوی بێتواتەی قەزای ڕانیە".

کاسترۆ باسی لەوەشکرد: ئەو پەنجە ماسیانە لە جۆری ماسی کاربە و ئەو هەنگاوەش هۆکارێکی باش دەبێت بۆ دەوڵەمەندکردنی سامانی ماسی لە دەڤەری ڕاپەڕین.

 

پ: ک. س

زیاتر لە 15 هەزار پەنجە ماسی خرایە ناو ئاوی زێیی بچوکەوە .
 
 
دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا
 
 
ئەمڕۆ سێ شەممە 11 ی حوزەیرانی 2019 ، لە لیەن لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە بڕ زیاتر لە 15 هەزار پەنجە ماسی خرایە ناو ئاوی زێیی بچوک لە دەربەندی ڕانیە .
 
 
 
کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنەکە بە دواڕۆژی راگەیاند : لیژنەکەیەیان داوایەکیان ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی (هەڤاڵ ئەبوبەکر) کرد بە مەبەستی دابینکردنی پەنجە ماسی بۆ زێیی بچوک ئەمەش ، دواتر ناوبراو بڕیاریدا بە دابینکردنی بڕی زیاتر لە 15 هەزار پەنجە ماسی .
 
 
 
ووتیشی " ئەمڕۆ سێ شەممە سەرجەم ئەو بڕە پەنجە ماسییەیان خسۆتە ناو ئاوی زێیی بچوک ، کە ئەمە دووەمین هەڵمەتی لەوجۆرەیە لە سنورەکە و لە چەند مانگی رابردووش زیاتر لە 15 هەزار پەنجە ماسی خرایە ناو بەنداوی بێتواتەی قەزای ڕانیە "
 
 
 
باسی لەوەشکرد : ئەو پەنجە ماسیانە لە جۆری ماسی کاربە ، و ئەو هەنگاوەش هۆکارێکی باش دەبێت بۆ دەوڵەمەندکردنی سامانی ماسی لە دەڤەری ڕاپەڕین .



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure