پلانی پڕۆژەکانی راکان جبوری پەسەندکرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2019‌ :: 441‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

دوای زیاتر لە مانگێک بەئیمزای 23 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، پلانی پڕۆژەکانی راکان جبوری پەسەندکرا، بۆ گواستنەوەی 50%ی بودجەی بتڕۆدۆلار.



ئەمڕۆ سێشەممە 11 ی حوزەیران بۆ جاری چوارەم ئەنجومەنی پارێزگا شکستی هێنا بۆ ئەوەی لەدانیشتنێکدا پلانی پڕۆژەكانی كەركوك پەسەند بکات، بۆیە بژاردەی دووەم هەڵبژێردرا کە ئەویش کۆکردنەوەی ئیمزای 23 ئەندام بوو، بەمەبەستی پەسەندکردنی پلانی پڕۆژەکان لەو پارێزگایە.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواڕۆژی راگەیاند "زۆر دواکەوتین لە پەسەندکردنی پلانی پڕۆژەکان، بۆیە بەوشێوەیە تێمانپەڕاند، بۆ ئەوەی رۆڵی چاودێری ببینین تێیدا".

وتیشی: "ئەو هەنگاوە یاساییە و وەکو کورد پەسەندمان کردووە، بەمەرجێک تێبینی و راسپاردەکانی هەردوو لیژنەی دارایی و یاسایی رەچاو بکرێن و جێبەجێبکرێن".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure