دواڕۆژ، راپۆرتی سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان 44 گوند تاوه‌كو ئێستا كاره‌باى نیشتیمانیان نییه له كاتێكدایه به‌شێك له‌و گوندانه به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتون و ده‌یان شه‌هیدیان هه‌یه. كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێن نووسراو دهرخستهشیان كردووه و ئاڕاستەی حکومەت کراوە.
كه‌ریم عه‌لى سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به دواڕۆژى راگه‌یاند: له سنوورى گه‌رمیان 44 گوند كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كان تاوه‌كو ئێستا كاره‌بای نیشتیمانیان نییه و ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ ئه‌و گوندانه دروست كردووه له كاتێكدا به‌شێك له‌و گوندانه به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال و شه‌ڕ كه‌وتوون و خاوه‌ن ده‌یان شه‌هیدن.
وتیشى: "به‌م گه‌رمایه‌ى گه‌رمیان ناكرێ چیتر ئه‌وه قبوڵ بكرێت ئه‌و گوندانه بێكارهبابن و به‌شێك له‌و گونده‌كان ستوونى كاره‌باى 132 kv به ناویاندا تێپه‌ڕده‌بێت، بۆیه پێویسته لایه‌نى حكوومى كاره‌با بگه‌ینێته ئه‌و سنوورانه و به گه‌یشتنى كاره‌باش به دڵنیاییه‌وه ئه‌و گوندانى زیاتر ئاوه‌دان ده‌بنه‌وه و خه‌ڵكی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له به‌دوادچوونیان بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى له كاره‌باى گه‌رمیان و ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌وه‌یان خستوه‌ته‌ڕوو كه گه‌یاندنى تۆڕى كاره‌باى نیشتیمانى بۆ گوندانه خه‌مڵاندن و دهرخستهشى بۆ كراوه و پێویستى به چوار ملیار دۆلار هه‌یه و پڕۆژه‌كه ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش كراوه .
ئه‌و گوندانه كه به‌شێكیان دووره‌ده‌ستن له ئێستادا به مۆلیده‌ى بچووك هه‌ندێك له كاروباره‌كانیان به رێده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستا چه‌ندینجار داواكاریان كردووه، به‌ڵام حكوومه‌ت كاره‌باى نه‌بردووه‌ته گونده‌كان.
سه‌ڵاح سه‌مه‌د جوتیارێكى دانیشتوى گوندى سپى سه‌ر له سنوورى ناحیه‌ى ئاوه‌سپى سه‌ر به قه‌زاى كفرى به دواڕۆژ راگه‌یاند: گونده‌كه‌یان كه یه‌كێكه له گوندانه‌ى به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتووه تاوه‌كو ئێستا كاره‌باى نیشتیمانى پێ نه‌گه‌یشتووه و ته‌نها شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌و گوندانه‌وه دووره كه كاره‌بایان هه‌یه و ئه‌م بێ كارهباییهش ئه‌رك و زه‌حمه‌تى زۆرى بۆ دروست كردن.
وتیشى: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاره‌بایان نییه ئه‌و خێزانانه‌ى له گونده‌كه‌دا ده‌ژین زۆربه‌یان ئامێرى فێنككه‌ره‌وه و ساركه‌ره‌وه و ته‌له‌فزیۆنیان نییه و ئێواران به‌شێك له‌و ماڵانه كه مۆلیده‌یان هه‌یه ئیشى پێده‌كه‌ن بۆ چه‌ند كاتژمێرێك و به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى بیرى ئاویان هه‌یه و دواى ئه‌وه هه‌مووان مۆلیده‌كانیان ده‌كوژێننه‌وه و به‌وشێوه‌یه له بێ كاره‌باییدا ڕۆژدهكهنهوه".
ئه‌و گوندنیشینه باسیشى له‌وه‌كرد: بۆ ڕاكێشانى كاره‌باى نیشتیمانى چه‌ندین ساڵه داواكارى و سه‌ردانى به‌رپرسانى حكوومى و حیزبى ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان ته‌نها به‌ڵێنیان داوه و هیچ تر و تاوه‌كو ئێستا گونده‌كه‌یان چه‌ندین گوندى دیكه له‌و سنووره بێ كاره‌بان له كاتێكدا ئێستا زۆر ئامێرى كاره‌بایى و ئه‌لیكترۆنى و بابه‌تى دیكه هه‌یه ئاسانكارى بۆ هاووڵاتیان و گوندیشینان به تایبه‌تى له ساڵانى بێ ئاویدا كاره‌با سودێكى زۆرى بۆیان ده‌بێت و ده‌توانن بیر به‌كاربهێنن.
به وته‌ى سه‌لاح سه‌مه‌د ئه‌گه‌ر كاره‌باى نیشتیمانى بگاته گونده‌كه‌یان ڕه‌نگه به‌شێكى خه‌ڵكى سنووره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كه‌یان و لادێكان فراوانتر و بووژانه‌وه‌ى به‌رچاوه به خۆیانه‌وه ببینن.
سیامه‌ند به‌رزنجى به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كاره‌باى گشتى گه‌رمیان به دواڕۆژى راگه‌یاند: له سنوورى گه‌رمیان پێشتر 198 گوند بێ كارهبى نیشتیمانى بوون، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بوو به گشتى توانراوه كاره‌باى نیشتیمانى بۆ به‌شێكى زۆرێكان ڕابكێشرێت و دابین بكرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ماونه‌ته‌وه به‌ر قه‌یرانى دارایى كه‌وتوون و پڕۆژه‌كه ڕاگیرا.
وتیشى: "بۆ ته‌واوكردنى كاره‌باى ئه‌و گوندانه‌ش پڕۆژه‌و دهرخستنهیان ته‌واو كردووه و ماوه‌یه‌كیشه ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیان كردووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئیمزا نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پاره‌ى بۆ دابین بكه‌ن و بخه‌نه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه كه پێویستى به سێ ملیار دیناره".
پ: ک. س