هاوینی ئەمساڵ كارەبا باش دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2019‌ :: 46‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێک لە ڕۆژنامە کوردییەکان.

كوردستانی نوێ‌: 

- كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عیراق كرد
- تەنگژەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران قووڵدەبنەوە
* ئیمارات: یەكێك لە وڵاتەكان دەستی لە پەلاماردانی كەشتییەكاندا هەبووە
- یادێكی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان
- عیراق بڕیارێك لەبارەی قەرەبووكردنەوەی جووتیارانەوە دەدات
- سندوقی نێودەوڵەتیی دراو 30 خوێندنگە لە سلێمانی دروست دەكات
- گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی زیاد دەبێت
- هاوینی ئەمساڵ كارەبا باش دەبێت

خەبات:
- سەرۆك بارزانی: بە هەموو توانایەك پشتگیری لە نێچیرڤان بارزانی دەكەم
- مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی توركیا پەرەپێدانی پەیوەندییەكان تاوتوێ‌ دەكەن
- سەڵاحەدین بەهادین: دەبێ‌ هەموو لایەك هاوكاری نێچیرڤان بارزانی بن
- ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم رادەسپێردرێت
- كردەوە تیرۆریستییەكان بازاڕەكانی كەركوك چۆڵ دەكات .. چۆڵبوونی بازاڕەكان و كەمتر دەركەوتنی هاووڵاتییان لەنێو بازاڕەكانی شارەكە، كاریگەری زۆری لەسەر فرۆشیاران دروستكردوە
- دوای دەست لەكاركێشانەوەی تیریزا مای، كێبڕكێ‌ بۆ جێگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا دەستیپێكرد

هەولێر:
- نێچیرڤان بارزانی: گەر پێكەوە بین، رێ‌ هەڵە ناكەین
- لە ئاستێكی بەرزی پرۆتۆكۆلی و رێوڕەسمێكی شایستەدا سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد
- پاپای ڤاتیكان داوای ئاشتی و راگرتنی توندوتیژییەكانی سودانی كرد
- نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە روودانی قەیرانی مرۆیی لە ئیدلیب دەدات

جام كوردی:
- سەید عەمار حەكیم: عێراق لەبەرامبەر سیاسەتی گەمارۆدانی ئەمریكا لە دژی ئێران بێ‌ لایەن نابێت 
- سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاند: پێشانگای تایبەتی بازرگانی ئێران دەرفەتێك بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێم
- رۆحانی هاوكارییەكانی تاران - ئەنكەرە بە هۆكاری سەقامگیری ناوچەكە ناودەبات

باس:
- ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكایەتیی حكومەتی نوێ‌ ناوزەد دەكرێ‌
- لە كەركوك دەست بە سڕینەوەی زمانی كوردی لە تابلۆ حكومییەكاندا كراوە
- 9 هەزار كۆمپانیای وەهمی لە هەرێمی كوردستاندا هەن
- 10 هەزار دۆنمی دەغڵودانی جووتیارانی شنگال سووتێنراوە
- لێشاوی عەرەبی هاوردە و گواستنەوەی نفووس و فۆرمی خۆراكیان بۆ كەركوك بەردەوامە
- ئەحمەد تورك، سەرۆكی شارەوانیی مێردین بۆ (باس): پێویستە هەموو سیاسییەكی كورد رۆڵی هێنانەدیی ئاشتی لە توركیادا هەبێت
- لەسەر پرسگەلی نەوت و غاز و بودجە، حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا رێك دەكەوێ‌
- (باس) پێشێلكارییە یاساییەكانی تەملیككردن و مۆڵەتپێدان چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان ئاشكرا دەكات
- ساڵانە زیاتر لە سەدان قوتابیی كورد، كە بەرپرس و پەرلەمانتاریشیان تێدایە .. بڕوانامە لە چەند زانكۆیەكی بڕواپێنەكراوی توركیا و قوبرس بەدەست دەهێنن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure