ڕوسیا پلانی ڕەوانەکردنی ئێس 400ی بۆ تورکیا راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 11/06/2019‌ :: 342‌ جار بینراوە

تاگ :: رووسیا

دواڕۆژ

کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی پلانی لەبەردەستە بۆ ڕەوانەکردنی موشەکی ئێس 400 بۆ تورکیا.


ئەمڕۆ سێشەممە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا (کرملن) بڵاویکردەوە: ئەو پلانەی دایناوە لە مانگی تەمموزی داهاتوو ئەو جۆرە موشەکە بگەیەنێتە تورکیا.

ئەمە لە کاتێکدایە، سێرجی چیمیزۆف سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئێن تی ڤی) روسی لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابوری سان پترسبۆرگ رایگەیاند: هەموو شتێک باشە، پێم وابێ لە دوو مانگی داهاتوودا دەست دەکەین بە ناردی سیستمی ئێس 400 و پێشتر پێشەکی پارەکەیمان وەرگرتووە و راهێنانەکانیش تەواوکراون.

ئێس 400ی روسی پێشكه‌وتووترین سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی و ئاسمانی دوورمه‌ودایه‌ كه‌ ده‌توانێت سێ جۆر مووشه‌ك هه‌ڵبگرێت و توانای خاپوركردنی ئامانجی جۆراوجۆر و به‌ تایبه‌ت موشه‌كی بالستیك و كروزی هه‌یه‌، ئه‌و سیستمه‌ هاوكات توانای كردنه‌ئامانجی 300 خاڵی جۆربه‌جۆری هه‌یه‌.

ئا: ک. س
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure