مامۆستایه‌كى به‌ته‌مه‌ن بیره‌وه‌رییه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 443‌ جار بینراوە
مامۆستا محه‌مه‌د سابیر

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

کتێبی (بیره‌وه‌رییه‌کانی ژیانم) گێڕانه‌وه‌ی ژیان و یاده‌وه‌رییه‌کانی به‌ته‌مه‌نترین مامۆستای چه‌مچه‌ماڵ-ه‌ و (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2019‌) له‌ مه‌راسیمێکدا بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە رۆشنبیران و نووسەران و مامۆستایانی سنوورەکە، لە هۆڵی رۆشنبیریی چەمچەماڵ بڵاوکرایه‌وه‌.

مه‌راسیمه‌که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ رێکخرابوو.

هه‌ژار که‌یفه‌، لێپرسراوی چالاکییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كه‌ به ‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌م مه‌راسیمه‌مان رێکخست بۆ ناساندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی (بیرەوەرییەکانی ژیانم) که‌ لە نووسینی بەتەمەنترین مامۆستای سنوورەکە (محه‌مه‌د سابیر محه‌مه‌د) ناسراو به‌ مامۆستا (سابیر)ه‌.

هەژار وتیشی: "کتێبەکە لە دووتوێی 325 لاپەڕە و به‌تیراژی 500 دانه‌ لەسەر ئەرکی بەڕێز (خالید دۆسکی) وەزیری رۆشنبیری و لاوان چاپکراوە.

له‌ وته‌یه‌کیشدا مامۆستا سابیر نووسه‌ری کتێبه‌که‌ ئەوەی روونكردەوە که‌ ئه‌م کتێبه‌ به‌شێکی زۆری یاداشته‌کان و بیره‌وه‌رییه‌کانێتی و له‌ ماوه‌ی 3 ساڵدا نووسیویه‌تی‌.

مامۆستا محه‌مه‌د سابیر محه‌مه‌د عه‌لی، ساڵی 1938 له ‌چه‌مچه‌ماڵ له‌دایکبووه‌ و له ‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵکی گوندی (قایته‌وه‌ن)ی ناحیه‌ی قادرکه‌ره‌م-ە.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure