ژنێک بە كوژراوی دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 11/06/2019‌ :: 2131‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 


وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای رواندز تەرمی ژنێك بە كوژراوی لەناو ماڵەكەیدا دۆزراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە. 


رائید سەعدون هاودیانی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بەدواڕۆژی وت: "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن بەشی پۆلیسی رواندز ئاگاداركراینەوە لە بوونی ڕووداوێك لە قەزای رواندز، دوای گەیشتنی تیمەكانمان دەركەوت تەرمی ژنێك بە كوژراوی لە ماڵێکی گەڕەكی (كانی) قەزای رواندز كەوتووە". 

ئاماژەی بەوەشدا: لە لێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەركەوتووە كە ژنەكە كوژراوە و دەموچاویشی شێوێندراوە. 

وتەبێژی پۆلیسی سۆران رونیشیكردەوە: تەرمی ژنەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە و پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە. 

لەبارەی ناسنامەی ئافرتەكەش وتی: "ژنەكە ناوی (ا.ك.ص) تەمەنی 65 ساڵە". 

پ: ک. س

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure