سینه‌ما له‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكرد !

هەواڵ / که‌لتور :: 11/06/2019‌ :: 255‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌ڵێن یه‌كه‌م فیلمی‌ سینه‌مایی له‌ جیهان (جوڵه‌و ده‌نگ) له‌ ساڵی‌ 1927 نمایشكراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ من له‌م جه‌ژنه‌ له‌ هۆڵه‌كانی‌ سینه‌مای‌ (سیتی‌ سینه‌مای‌ سلێمانی‌، سالم-ی‌ سلێمانی‌، فامیلی‌ مۆڵی‌ هه‌ولێر) بینیم و بیستم، رێك له‌وه‌ ده‌چوو یه‌كه‌م رۆژی‌ نمایشی‌ فیلمی‌ سینه‌مایی بێت له‌ كوردستان.

به‌ڕاستی‌ سه‌یربوو؟خه‌ڵێكی‌ زۆر رووی‌ كردبوه‌ هۆڵه‌كانی‌ سینه‌ما و به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئاماده‌ی‌ نمایشه‌كان ده‌بوون، له‌وه‌ش خۆشحاڵتر زۆربه‌یان ئاماده‌ی‌ فیلمی‌ (په‌یكه‌ری‌ دڵ)ی‌ هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف ده‌بوون، ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی‌ سیتی‌ سینه‌ما هه‌ر له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ نمایشه‌كه‌، ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ (په‌یكه‌ری‌ دڵ) ریكۆردی‌ بینه‌ری‌ سینه‌ماكه‌ی‌ شكاند كه‌ 2500 بینه‌ر ئاماده‌ی‌ بوون و له‌ دووه‌م رۆژیش گه‌یشته‌ 5000 بینه‌ر.

له‌و لاشه‌وه‌ براده‌رانی‌ مه‌ستی‌ فیلم، به‌ سوپاسه‌وه،‌ فیلمێكی‌ ده‌ره‌جه‌ یه‌كی‌ فارسییان به‌میوانی‌ بۆ هێنابووین (مه‌تری‌ شه‌ش و نیو) كه‌ زۆر خه‌ڵكم بینی‌ ده‌یانوت دووجار چوونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌یركردنی‌ فیلمه‌كه‌.

به‌مه‌ش هۆڵه‌كانی‌ سینه‌ما ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ و به‌ بۆچوونی‌ من ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ مێژوویی بۆ ئاشناكردنه‌وه‌ی‌ بینه‌ر به‌ هۆڵه‌كانی‌ سینه‌ما…چونكه‌ له‌م سه‌رده‌می‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ئه‌سته‌مه‌ بینه‌رێكی‌ وا زۆر ئاشنابكرێنه‌وه‌ به‌ سینه‌ما و هۆڵه‌كانی‌.

مه‌ریوان مه‌سعود



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure