مزگەوتێک ئاگری گرت

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2019‌ :: 719‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر، مزگەوتی هاوکاری لەگەڕەکی کوردستان (فەیلەقی پێشوو)ی شاری کەرکوک سووتا.

مولازمی یەکەم قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک ئەمڕۆ (سێشەممە 11ی حەزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئاگرکەوتنەوە لەمزگەوتەکە بەهۆی دروستبوونی شۆرتی کارەباوە بووە لەژێر فلینی سەقفەکە و دواتر پەرەی سەندووە.

وتیشی: "زیانە ماددییەکانی رووداوەکە زۆرن، چونکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە ئامێرەکانی فێنککەرەوە و تەغلیفی دیوار و فەرشەکانی مزگەوتەکە سووتاون".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد








created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure