گۆڕان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2019‌ :: 2327‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ راگه‌یاندراوێكدا: به‌ توندی ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابوردوو ده‌کات کە پاسەوانێکی گردی زەرگەتە کوژرا و ئۆباڵی هه‌ر روداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که‌ رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاووڵاتیانی کوردستان دانانێن.


له‌و راگه‌یاندراوه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "‎شه‌وی سێشه‌ممه‌، 11ی 6ی 2019، له‌ ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی له‌ هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، دوای ئەوە ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاو له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ ده‌که‌ونه‌ به‌ر هێرش و ته‌قه‌ی گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، له‌ ئه‌نجامدا کاکه‌ (رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیرده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن".

گۆڕان ‎ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ نابه‌رپرسیارانه‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌و شاری سلێمانی تێکده‌دات و به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین و ئۆباڵی هه‌ر روداوێکی نه‌خوازراو ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که‌ رێز بۆ ئارامیی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاووڵاتیانی کوردستان دانانێن.

‎بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کۆی هه‌ڕه‌شه‌ و روداوه‌که‌ ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له‌ دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ و روداوانه‌ و پێویسته‌ تۆمه‌تبارانیش سزای یاسایی وه‌ربگرن.
 
دارشتنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure