بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ى به‌شكردنی زه‌وی و كردنی به‌ دوو خانوو ده‌ركرا

هەواڵ / ئابوری :: 12/06/2019‌ :: 4113‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بۆ  پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دروستكردنی خانووی سه‌د مه‌ترى له‌سه‌ر زه‌وى دابه‌شكراو بۆ دووبه‌ش چه‌ند مه‌رجێكی داناوه‌.

 
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ڕاگیرا، به‌پێی نوێترین نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌مه‌ودوا مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌ دروستكردنی خانووی دابه‌شكراو  بۆ دووبه‌ش، به‌ مه‌رجێك كه‌سی داواكار نووسراو بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تاپۆ بكات، كه‌ هیچ موڵكێكی تری به‌ناوه‌وه‌ نه‌بێت و له‌ هه‌مان كۆڵان و گه‌ڕه‌ك زه‌وی تر هه‌بووبێت كه‌ دابه‌شكرابێت بۆ دووبه‌ش.

یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی دیاری نه‌كراوه‌، ڕێگه‌ به‌ دابه‌شكردنی یه‌ك زه‌وی بۆ دوو پارچه‌ نادرێت.


 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure