ئۆباما له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا چى كرد؟

هەواڵ / جیهان :: 11/06/2019‌ :: 610‌ جار بینراوە
باراك ئۆباما و خێزانه‌كه‌ى

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

باراك حسێن ئۆباماى له‌دایكبووى ساڵى 1961، مافناس و سیاسییه‌كى ئه‌مریكییه‌ كه‌ وه‌كو 44ـەمین سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵانى 2009 تا 2017 له‌ كۆشكى سپیدا بووه‌.


ئه‌ندامێكى پارتى دیموكراتى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ و یه‌كه‌مین هاووڵاتى ئه‌مریكای به‌ ره‌گه‌ز ئه‌فریقاییه‌ كه‌ ببێت به‌ سه‌رۆكى وڵات، پێشتر له‌ نێوان ساڵانى 2005 تا 2008 سیناتۆر بووه‌ وه‌ك نوێنه‌رى ویلایه‌تى ئیلینیۆس. له‌دایكبووى هۆنۆلۆلۆیه‌ له‌ هاواى و ساڵى 1988 كۆلیجى یاساى له‌ زانكۆى هارڤارد ته‌واوكردووه‌. دواتر بووە به‌ هه‌ڵسوڕاوێكى ناودارى مافه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و مامۆستاى یاسا له‌ كۆلیجى یاساى شیكاگۆ (1992_ 2004).

ساڵى 2008 له‌ كێبڕكێیه‌كى سه‌ختدا بوو به‌ تاقه‌ پاڵێوراوى دیموكراتخوازه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تى، پاش ئه‌وه‌ى له‌ خاتوو هیلارى كلینتنى برده‌وه‌، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌ ركابه‌ره‌ كۆماریخوازه‌كانى برده‌وه‌ جۆن ماككه‌ین بوو و له‌ 20ى كانوونى دووهه‌مى ساڵى 2009دا وه‌ك سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستبه‌كاربوو، نۆ مانگ دواتر خه‌ڵاتى ئاشتى نۆبڵى پێبه‌خشرا، وه‌ك دیموكراتخوازێكى نوێ چه‌ندین یاساى گرنگى ده‌ركرد، گه‌وره‌ترین چاكسازى ئۆباما له‌ بوارى ته‌ندروستى و پاراستنى مافى نه‌خۆشدا بووه‌. هه‌روه‌ها چه‌ند چاكسازیيه‌كى ترى له‌ بواره‌كانى دارایی و ئابووریدا، ئۆباما توانى بوارى ئابورى وڵات چاكتر بكات و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو بێكاریى چاره‌سه‌ر بكات و زاڵ ببێت به‌سه‌ر قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ گه‌وره‌كه‌ى ساڵى 2010دا. 

پ: ئا. ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure