جیهان بە کورتی: کەرەستەیەکی گرانبەها له‌ یه‌خته‌كه‌ى شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌دا دۆزرایەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 9162‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

تایم – تابلۆ ونبووه‌كه‌ى داڤینچى كه‌ نرخه‌كه‌ى 450 ملیۆن دۆلار بوو له‌ یه‌خته‌كه‌ى شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌دایه‌
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى تایمى ئه‌مریكى، ئه‌و تابلۆیه‌ى وێنه‌كێشى به‌ناوبانگى ئیتاڵى لیۆناردۆ داڤینچى له‌ ساڵانى 1500دا كێشاویه‌تى و له‌وكاته‌وه‌ى وێنه‌كه‌ كێشراوه‌ هه‌ڵگیراوه‌ به‌ڵام له‌ ساڵى 2017دا دیار نه‌ما، دواتر ئاشكرابوو به‌ 450 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه‌، ئێستا ئاشكرا بووه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ كڕیویه‌تى و له‌ناو یه‌خته‌ تایبه‌ته‌كه‌یدایه‌.


تایم – رێكخراوێكى مافه‌كانى مرۆڤ: سه‌دان شوێنى له‌سێداره‌دانى ئاشكراى كۆریاى باكور ده‌ستنیشان كراون
رێكخراوێكى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ سیئۆلى پایته‌ختى كۆریاى باشور ئاشكرایده‌كات: به‌پێى به‌دواداچوونێك كه‌ كردوویانه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 600 هاووڵاتى هه‌ڵاتوو له‌ كۆریاى باكور توانیویانه‌ 323 شوێنى له‌سێداره‌دانى ئاشكرا له‌ڕێگه‌ى مانگى ده‌ستكرده‌وه‌ له‌ كۆریاى باكور ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام شوێنه‌كانیان به‌ته‌واوى ده‌ستنیشان نه‌كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى كۆریاى باكور شوێنه‌كانیان نه‌گۆڕن، به‌ڵام له‌و سه‌دان شوێنه‌ 267یان كه‌وتوونه‌ته‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى كۆریاى باكوره‌وه‌ له‌نزیك سنورى چین.


سى بى سى – ئۆتاوا پلانێك ئاشكرا ده‌كات كه‌ تا سه‌ره‌تاى ساڵى 2021 به‌كارهێنانى پلاستیك قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن
جه‌ستین ترودۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا رایگه‌یاند: "تا سه‌ره‌تاى ساڵى 2021 حكومه‌ت به‌كارهێنانى كه‌لوپه‌لى دروستكراو له‌ پلاستیك قه‌ده‌غه‌ ده‌كات كه‌ له‌ناویاندا جانتا و قه‌سه‌ب و قاپ و كه‌وچكیش ده‌گرێته‌وه‌".


سى بى سى – چاودێرى ئه‌تۆمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ئێران به‌رهه‌مهێنانى یۆرانیۆمى پیتێنراو زیاد ده‌كات
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یرانى 2019) یوكیا ئامانۆ سه‌رۆكى چاودێرى ئه‌تۆمى له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "ئێران ده‌ستیكردووه‌ به‌ زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى یۆرانیۆمى پیتێنراو ئه‌وه‌ش نیگه‌رانمان ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان زیاتر ده‌كات".


بیزنس ئینسایده‌ر – "دره‌ختى ئاشتى" ئه‌و دره‌خته‌ى ماكرۆن داى به‌ ترامپ وه‌كو سیمبولى یه‌كێتى فره‌نسا-ئه‌مریكا دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ ناشتنى وشكى كرد
ئه‌و دره‌خته‌ به‌ڕووه‌ى ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكى فره‌نسا و دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ باخچه‌ى كۆشكى سپى له‌ ئه‌مریكا پێكه‌وه‌ وه‌كو سیمبولى ئاشتى و یه‌كێتى نێوان فره‌نسا و ئه‌مریكا ناشتیان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواى ناشتنى وشكى كردوه‌.


ئیندیپێنده‌نت – رێژه‌ى منداڵبوون له‌ یابان نزمترین ئاست تۆمار ده‌كات 
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى ژاپۆنه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ ژماره‌ى دانیشتووانى ژاپۆن له‌ كه‌مبووندایه‌ به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ژماره‌ى له‌دایكبووان له‌ ژماره‌ى كۆچكردووان ده‌ربكرێت تێكڕا ده‌كاته‌ 444.085 كه‌ ئه‌وه‌ش كه‌مترین رێژه‌ى تۆماركراوه‌ و زۆر له‌ رێژەى ساڵى 2017 كه‌ کەمترین بووە كه‌متره‌.


ده‌یلى بیست – كیم جۆنگ نام براكه‌ى كیم جۆنگ ئون كارى بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مریكى كردوه‌
كیم جۆنگ نام، زڕبراى كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ كوژرا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زانیارى داوه‌ به‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مریكى (CIA) و كارى بۆ كردوون و چه‌ندین جاریش چاوى به‌ به‌رپرسانى ئه‌مریكا كه‌وتووه‌، ده‌ریشكه‌وتووه‌ كیم جۆنگ نام كاتێك ساڵى 2017 چووه‌ بۆ مالیزیا كه‌ هه‌ر له‌وێش كوژرا بۆ ئه‌وه‌ چووه‌ زانیارى نوێ بدات به‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى و چاوى به‌ په‌یامبه‌ره‌كه‌ بكه‌وێت.

 

ئه‌سرار میدیا - مانگرتنى قوتابیانى كۆلێژى پزیشكى به‌رده‌وامه‌

هه‌رچه‌نده‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیان كۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام دوێنێ (دووشەممە 11ى حوزەیران) خوێندکارانى کۆلێژى پزیشکى لە مەغریب بەردەوامبوون له‌ مانگرتن، هه‌رچه‌نده‌ ماوەى 3 مانگە مانگرتنیان دەستیپێکردووە.

ئه‌م خوێندكارانه‌ داواکارییەکانیان بریتیە لە زیادکردنى: پۆستە تایبەتمەندەکان و رێگانەدان بە خوێندکارەکانى کۆلێژە تایبەتەکان کە ئەو پۆستەیان بدرێتێ.

لەوبارەیەوە ئەیوب ئەبو بێجى، لێپرسراوى هەماهەنگى نیشتمانى خوێندکارە پزیشکییەکان وتى: "رێژەى بەشدابووانى ئەو مانگرتنە گەیشتە 100%، نزیکەى 9 کۆلێژى گشتى پزیشکى و کۆلێژى دەرمانسازى و کۆلێژى ددانى گرتەوە".

وتیشى: "سەرەڕاى ئەو هەموو مانگرتنە تاکو ئێستا وەزارەتى خوێندنى باڵا و تەندروستى بەدەمداواکارییەکانى مانگرتووان نەهاتوون و ئامادەنین داواکارییەکانیان جێبەجێبەکەن کە ماوەى سێ مانگە بەردەوامن لەو مانگرتنە".


یو ئێس ئەی تودەی-ڤێتنام دەڵێت وڵاتی چین لەسەر کەرەستەکانی دەنوسێت بەرهەمی ڤێتنامە تاوەکو لە باجەکەی ئەمریکا خۆیان دەربازبکەن
چەند بەرپرسێکی ڤێتنامی ئاماژەیان بەوەدا کە چین بە مەبەست لەسەر کەرەستەکانیان دەنووسن (بەرهەمی ڤیتنامە) تاوەکو خۆیان لە باجەکەی ئەمریکا دەرباز بکەن  و داوایان لە فەرمانگەکانکرد زیاتر وردبنەوە لە شوێنی بەرهەمهێنانی کاڵا و شتوومەکەکان.


سکای نیوز-ڕاگەیاندنی فڕەنسا:دەسەڵات شانەیەک دەستگریدەکات ئەندامەکانی سەر بە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانە و موسوڵمان و یەهودیەکانی کردووەتە ئامانج.


سکای نیوز-وەزارەتی بەرگری تورکیا:رۆژی یەکشەممە 10 چەکداری کورد لە ناوچەی تەل ڕفعەت لە سوریا کوژران

گویا نیوز- وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتووەتە ئاستی تەقینەوە
ئەو کاربەدەستەی ئەڵمانیا لە میانەی سەردانێکیدا بۆ تاران وتی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئێران بە زوویی جێبەجێ دەکرێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال و ئاکۆ زەنگەنە
داڕشتنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure