10 ئه‌ندامى پارتى پارێزگاران چاویان له‌ كورسییه‌كه‌ى مه‌ی-یه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/06/2019‌ :: 187‌ جار بینراوە
وێنه‌ى به‌شێك له‌ كاندیده‌كان

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

10 كه‌س له‌ ئه‌ندامانى پارتى پارێزگارانى بریتانیا خۆیان كاندیدكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێرێزا مه‌ى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى بریتانیا بگرنه‌وه‌.


رۆژى (7ى حوزەیران)  تێرێزا مەى، سەرۆک وەزیرانى بریتانیا دەست لەکارکشانەوەى خۆى له‌ پۆسته‌كه‌ى خۆى راگه‌یاند به‌هۆى ئه‌و فشارانه‌ى له‌سه‌ر دۆسییه‌ى (برێكزت) ده‌رچونى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆى دروستبوو.

له‌ئێستادا 10 كه‌س له‌ ئه‌ندام و به‌رپرسانى پارتى پارێزگارانى بریتانیا خۆیان بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى مه‌ى دیاریكردووه‌ كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌: (بۆریس جۆنسۆن حاکمى لەندن و وەزیرى دەرەوەى پێشووى بریتانیا، مایکڵ گۆڤ وەزیرى ژینگە، جرێمى هینت وەزیرى دەرەوە، دۆمینیک راپ وەزیرى بریکست، ساجید جاڤید وەزیرى ناوخۆ، ئەندریا لیدرسۆن سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى گشتى پارتى پارێزگاران، مات هانۆک وەزیرى تەندروستى، رۆڕى ستیوارت وەزیرى گەشەپێدانى نیودەوڵەتى، ئیستەر ماکفاى وەزیرى کار و موچەى پێشووى ئه‌و وڵاته‌ و مارك هاربه‌ر، به‌رپرسى كاروبارى ناوخۆى پێشووى پارتى پارێزگاران).

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ "دیارترین ئەو کەسایەتیانەى کە گەیشتونەتە قۆناغى کۆتایی و پەسەندکراون له‌ ئێستا بریتین له‌ ئەندریا لیدەرسۆن و ئیستەر ماکفاى، وەزیرى کار و مووچەى پێشووى بریتانیا كه‌ هه‌ردووكیان ژن-ن".

بڕیاره‌ ڕۆژى (شه‌ممه‌ 22ى حوزەیران) 313 ئەندامى ئەنجومەنى گشتى پارتى پارێزگاران  له‌ هەڵبژاردنێکى نهێنیدا لەنێوان ئەو 10 کەسایەتییە دووانیان هەڵبژێرن وەک کاندید، دواتر بخرێنە دەنگدانى 160 هەزار ئەندامى چالاکى ئەو حیزبەوه‌ بۆ یەکلاکردنەوەى یەکێکیان بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى مه‌ى.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
دا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure