مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت ناوزەدکرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2019‌ :: 424‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

(ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2019) پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار مەسرور بارزانی ناوزەد کرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێش لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمەوە رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ژیاننامەی مەسرور بارزانی:

مەسروور مەسعود مستەفا بارزانی، لە 2ی ئازاری 1969 لە گوندی دیلمان لە ناوچەی باڵەکایەتی لەدایکبووە، خێزاندارە و خاوەنی سێ کوڕ و کچێکە.

زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتۆن خوێندوە، بڕوانامەی ماستەری لە ئاشتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2005 دەزگای خێرخوازیی بارزانی دامەزراندووە.

لە ساڵی 1998 وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ساڵی 2010ش بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە 8ی تەمموزی 2012 بووەتە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەخری بۆردی زانکۆی ئەمریکیشە لە دهۆک.

 

داڕشتنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure