سه‌در لێپێچینه‌وه‌ له‌ "به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانى" رەوته‌كه‌ى ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 11/06/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە
موقته‌دا سه‌در

دواڕۆژ

دەستەى دەستپاکى عێراق رایگه‌یاند: داوایان له‌ موقته‌دا سه‌در كردوه‌ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ره‌وته‌كه‌ى بێت كه‌ تێوه‌گلاون له‌ گه‌نده‌ڵى، پێش ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كانیان بۆ راى گشتى ئاشكرا بكرێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك-یش ده‌ڵێت: "سه‌در سه‌رقاڵى لێپێچینه‌وه‌یه‌ له‌و به‌رپرسانه‌".


به‌ گوێره‌ى راپۆرتێكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق كه‌ له‌ ساڵى 2016 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: "95%ى ئه‌ندام و به‌پرسانى ره‌وتى سه‌رد كه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در-ه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون و دۆسییه‌كانیان له‌لاى ئه‌و ده‌سته‌یه‌ پارێزراوه‌".

(ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ى حوزه‌یران) سەچاوەیەکى ئاگادار له‌و دۆسیانه‌ رايگەیاند: "حەسەن یاسرى، سەرۆکى پێشووى دەستەى دەستپاکى عێراق، لە (28ى تەمموزى 2016) بە سەدر-ى راگەیاندوه‌، زۆربەى به‌رپرسانى ره‌وته‌كه‌ى لەدواى ساڵى 2003وە سەروەت و سامانەکەیان زیادى کردوە و له‌ گه‌ندڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون، بۆیە پێویسته‌ دەستبەرداری بن پێش ئەوەى دۆسیەکانیان ئاشکرا بێت و بدرێنە دادگا".

وتیشى: "له‌ ئێستادا سه‌در ده‌ستیكردوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ئه‌ندام و به‌رپرسانەى ره‌وته‌كه‌ى كه‌ له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون".

به‌ وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌: "دەستەى دەستپاکى دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌تى لایه‌ كه‌ ئاشكرایده‌كات، ئەو کاربەدەست و کارمەندانەى سەر بە رەوتى سەدر-ن، نزیکەى 87 ملیار دیناریان لە ماوەى 13 ساڵى رابوردوودا لە خەزێنەى عێراق دزیوە".

پێشتر موقتەدا سەدر داواى لە ئەندامان و به‌رپرسانى رەوتەکەى کردوه‌: "نابێت بە هیچ شێوەیەک کارى بازرگانى بکەن و لە هیچ جۆرە پرۆژەیەکى حکومیدا بەشدارى بکەن".

و: ئاکۆ زەنگەنە
د: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure