زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ دوێنێ له‌ كه‌ركوك كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 311‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

 

(دوێنێ دووشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یرانی 2019) له‌ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا له‌نێو شاری كه‌ركوك هاووڵاتییه‌كى هه‌ڵه‌بجه‌یی كوژرا كه‌ به‌ یه‌كێك لە داواكراوه‌ مه‌ترسیداره‌كانی داعش داده‌نرێت.

 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یرانی 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی دوێنێ كه‌ تیایدا داواكراوێك كوژرا له‌گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی له‌سه‌ر زانیاری ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی بووه‌ و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری یه‌كێتیدا ئه‌نجامدراوه‌.

 

وتیشی: "كوژراوه‌كه‌ خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی گروپی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كه‌ گروپێكی كوردی نێو داعشه‌".

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دزه‌ی كردووه‌ته‌ ناو شارى كه‌ركوك و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی بووه‌، له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌شدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ماڵه‌كه‌یدا و ده‌ستیشی هه‌بووه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ى شاری كه‌ركوك كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 40 هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure