به‌ندكراوێكى كوردى گوانتانامۆ راده‌ستى عێراق كرایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 11/06/2019‌ :: 1429‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


حكومه‌تى ئه‌مریكا هاووڵاتییه‌كى كوردى به‌ندكراوى پێشووى گرتووخانه‌ى گوانتانامۆیان راده‌ستى عێراق كرده‌وه‌ كه‌ 13 ساڵە به‌ تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌  هێرشه‌كانى 11ى سێبته‌مبه‌رى 2001 ده‌سگیركرابوو. 

 
یاسین عارف، ئه‌و هاوڵاتییه‌ كورده‌ى دانیشتوى شارى نیویۆركى ئه‌مریكایه‌ كه‌ راده‌ستى عێراق كراوه‌ته‌وه‌ 13 ساڵ و نیو له‌ گرتووخانه‌ى گوانتانامۆ ده‌ستبه‌سەر بووه‌ كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ تۆمه‌تبارانى هێرشه‌كانى 11ى سێبته‌مبه‌ر و هه‌شت مانگیش له‌ گرتووخانه‌یه‌كى ولایه‌تى په‌نسلڤانیا بووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كۆچبه‌ران.

 ئه‌و به‌ندكراوه‌ى پێشووى گوانتانامۆ ئیمامى مزگه‌وتى سه‌لام بووه‌ له‌ ناوچه‌ى ئه‌لبانی نیویۆرك و له‌ساڵى 2006 تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ى هاوكارى گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانى كردووه‌.

داڕشتنه‌وه‌:هـ.ق

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure