ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌داتە وڵاتێک
هەواڵ / جیهان :: 11/06/2019 :: 8463 جار بینراوە
دواڕۆژ
(ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى حوزه‌یرانی 2019)، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توركیا پێداچونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیدا نه‌كات ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تى پڕۆگرامى مه‌شقپێكردنی فڕۆكه‌وانه‌كانیان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ى (F-35) كۆتاى پێده‌هێنین.
(رۆژى هه‌ینى 7ى حوزه‌یران)، ئه‌مریكا پڕۆگرامى مه‌شقپێكردنى فڕۆكه‌وانه توركه‌كانى له‌سه‌ر فڕۆكه‌ى ئێف 35ى سه‌ربازیى وڵاته‌كه‌ى راگرت كه پڕۆگرامێكى سه‌ربازى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵاته و له بنكه‌ى سه‌ربازى لوك له ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ مایك ئه‌ندرۆ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئێمه به‌ته‌واوه‌تى ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته‌ین كه مه‌شقكردن به فڕۆكه‌وانه توركه‌كان له بنكه‌ى سه‌ربازى لوك راگیراوه، تائێستاش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌ته‌كانى توركیادا نیه".
وتیشى: "ئه‌گه‌ر توركیا پێداچونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیدا نه‌كات ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تى پڕۆگرامى مه‌شقكردن به فڕۆكه‌وانه‌كانیان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ى (F-35) كۆتایى پێده‌هێنین".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى دامه‌زراوه‌ى پیشه‌سازى به‌رگرى توركیا ده‌ڵێت: "ئێمه پێشنیارده‌كه‌ین ئه‌مریكا كۆمیته‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنێت له‌گه‌ڵ ئێمه بۆ به‌دواداچوون كردن له‌و نیگه‌رانییانه‌ى كه هه‌یه‌تى و بووه‌ته هۆكارى راگرتنى پڕۆگرامى مه‌شقكردن به فڕۆكه‌وانانى تورك له‌سه‌ر فڕۆكه‌ى (F-35)".
ئه‌و كێشه‌یه له‌پاش ئه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه توركیا بڕیاریدا سیستمى موشه‌كى دژه ئاسمانى ئێس- 400 ى روسی بكڕێت كه ئه‌مریكا پێیوایه: "ئه‌و سیستمه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌ى ئێف- 35 ى دروستكراوى كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كه توركیا داواى كڕینیان ده‌كات".
پێشتر ئاژانسى رۆیته‌زر له‌سه‌ر زارى دوو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه ئاشكرایكرد: "ئه‌گه‌ر توركیا له بڕیارى كڕینى ئه‌و سیستمى موشه‌كه دژه ئاسمانییه‌ى روسیا په‌شیمان ببێته‌وه ئه‌مریكاش له بڕیاره‌كه‌ى په‌شیمان ده‌بێته‌وه".
و: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: چ.ع