نهێنى كوژرانی براكه‌ى سه‌رۆكى كۆریاى باكور ئاشكرا بوو

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2019‌ :: 1944‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زڕبراكه‌ى كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكى كۆریاى باكور كه‌ له‌ ساڵى 2017 له‌ مالیزیا كوژرا كارى بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (سی ئاى ئه‌ى) كردوه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێى راپۆرتێك كه‌ رۆژنامه‌ى وۆڵستریت جۆرناڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌. 

 
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌: كه‌ كیم جۆنگ نام كه‌ زڕبراى سه‌رۆكى كۆریاى باكوره‌ په‌یوه‌ندى هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ سی ئاى ئه‌ى، به‌ڵام به‌وپێیه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵاتى كۆریاى باكوردا پێگه‌ى به‌هێزى نه‌بووه‌ ئاگادارى ورده‌كارى پرسه‌ نێوخۆییه‌كانى رژێمى پیۆنگ یانگ نه‌بووه‌.
 
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌: كه‌ ئه‌گه‌ر زۆره‌ ئه‌و زڕبرایه‌ى سه‌رۆكى كۆریاى باكور په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى وڵاتانى تریش هه‌بووه‌ له‌وانه‌ چین.

پێشتر به‌رپرسانى كۆریاى باشور و ئه‌مریكا، كۆریاى باكوریان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى له‌پشت كوژرانى كیم جۆنگ نام-ه‌وه‌ بووبێت كه‌ چه‌ندینجار ره‌خنه‌ى له‌ پیۆنگ یانگ ده‌گرت.

رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ ئه‌و گه‌شته‌ى كیم جۆنگ نام بۆ مالیزیا بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێکی په‌یوه‌ندى سه‌ر به‌ ده‌زگاى سی ئاى ئه‌ى كۆببێته‌وه‌.

 

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure