دراماى چێرنۆبڵ.. شه‌ڕێكى ترى نێوان ئه‌مریكا و روسیا

هەواڵ / که‌لتور :: 10/06/2019‌ :: 789‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى روسیا بڕى سێ ملیۆن رۆبڵ (463 هه‌زار دۆلار)ى ته‌رخانكردووه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى درامایه‌كى چه‌ند ئه‌ڵقه‌یى له‌سه‌ر كاره‌ساتى ته‌قینه‌وه‌ى كوره‌ ئه‌تۆمییه‌كانى چێرنۆبڵ-ى ئۆكرانیا كه‌ له‌ ساڵى 1986دا روویدا.


ئه‌و هه‌نگاوه‌ (هونه‌رى)یه‌ى روسیا ده‌رباره‌ى كاره‌ساتبارترین رووداوى ئه‌تۆمیى له‌ مێژوودا، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌مدواییه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیى چه‌ند ئه‌ڵقه‌یى ده‌رباره‌ى هه‌مان كاره‌سات به‌رهه‌مهێناوه‌ و له‌ مانگى ئایارى رابوردوودا له‌ تۆڕى HBO وه‌ په‌خشكرا.

رووسه‌كان ده‌ڵێن: دراماكه‌ى ئه‌مریكا گوزارشت له‌ بیروڕاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات ده‌رباره‌ى رووداوه‌كه‌ى چێرنۆبڵ و راستییه‌كانى شێواندووه‌ بۆیه‌ وا پێویست ده‌كات كه‌ به‌ درامایه‌ك وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ و را و ناڕاستى ئه‌وانى تێدا راستبكرێته‌وه‌.
 
ئه‌لێكسى مرادۆڤ، كه‌ كارى ده‌رهێنانى بۆ دراما روسییه‌كه‌ كردووه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى ئێمه‌ گوزارشتێكى راسته‌قینه‌یه‌ له‌ رووداوه‌كه‌. هه‌ندێك زانیاریى هه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مریكییه‌كان دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناو وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى چێرنۆبڵ-ه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ مێژوونووسان به‌دوورى نازانن كه‌ له‌ڕۆژى ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سیخوڕى ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مریكا له‌ناو وێستگه‌كه‌دا بووبێت".

ئاماده‌كردن: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure