ئه‌مبۆڵانسێك له‌ناو سلێمانی وه‌رگه‌ڕا و شەش کەس برینداربوون

هەواڵ / کوردستان :: 10/06/2019‌ :: 3339‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌مبۆڵانسێكی فریاكه‌وتن له‌گه‌ڵ توێتا پیك ئابێك-دا پێكیاندا دا و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌مبۆڵانسه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌و شه‌ش كه‌سیش برینداربوون.


له‌وباره‌یه‌وه‌ توانا حاجی كارمه‌ندى سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنى خیرا كه‌ له‌ناو ئه‌مبۆڵانسه‌كه‌دا بووه‌، بۆ دواڕۆژ وتی: "به‌ره‌و گه‌ڕه‌كى رزگارى بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتییه‌ك كه‌ جه‌ڵته‌ لێیداوه‌و به‌ خێرایی به‌ كۆدی سوور ده‌ڕۆیشتین، له‌ رێگا و له‌ ترافیك لایتى لای شاری یاری سلێمانى له‌گه‌ل  توێتا پیك ئابێك-دا تووشی رووداو بووین".

ئه‌و كارمه‌نده‌ی ته‌ندروستی وتیشی: "له‌ ئه‌نجامی پێكادانی ئه‌مبۆڵانسه‌كه‌مان و توێتا پیك ئابه‌كه‌دا، شۆفێری ئه‌مبۆڵانسه‌كه‌و دوو كارمه‌ندى ته‌ندروستى برینداربوون كه‌ یه‌كێكیان خۆم بووم، له‌ناو پیك ئابه‌كه‌شدا ژن و مێردێك و منداڵه‌كه‌یان برینداربوون و له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت".

به‌رده‌وام و رۆژانه‌ له‌ ناو شاردا ئه‌مبۆڵانسه‌كانی فریاكه‌وتن به‌ خێراییه‌كی زۆر لێده‌خوڕن، به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی نه‌خۆش و برینداران و گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌، هه‌ندێك كات تووشی رووداوی له‌وجۆره‌ ده‌بن.

داڕشتنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure