سه‌ركردایه‌تییه‌كی پارتی: بافڵ تاڵه‌بانی نه‌هاتبوو بۆ مه‌راسیمه‌كه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 25015‌ جار بینراوە
بافڵ تاڵه‌بانى

دواڕۆژ، هانا چۆمانى

ده‌نگۆیه‌ك ده‌رباره‌ى هۆكارى به‌شدارینه‌كردنى بافڵ تاڵه‌بانى له‌ مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى نوێى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیه‌ "ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نییه‌و نەشهاتبوو بۆ مەراسیمەکە".


(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یرانى 2019) هه‌ندێك له‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ بافڵ تاڵه‌بانى، كوڕى گه‌وره‌ى جه‌لاڵ تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان به‌هۆى ناڕازیبوونى له‌و شوێنه‌ى بۆ دانیشتنى دیاریكراوه‌، به‌شدارى مه‌راسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى نوێى هه‌رێمى كوردستانى نه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵشاد شه‌هاب، راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان تایبه‌ت به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌و ده‌نگۆیه‌ هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكى نییه‌".

دڵشاد شه‌هاب، كه یه‌كێكه له‌ رێكخه‌رانى مه‌راسیمه‌كه‌، وتیشى: "من نازانم هۆكارى نه‌هاتنى جه‌نابیان چییه‌؟، به‌ڵام پێشتر په‌یوه‌ندى پێوه‌كردین و وتى كه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ موناسه‌به‌ى براى گه‌وره‌ى منه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆى چونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ هه‌ولێر و گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌بێ به‌شدارى له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ دوپاتیكرده‌وه‌: "به‌هیچ شێوه‌یه‌كى شتى وا رووینه‌داوه‌".

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى نوێى هه‌رێمى كوردستان له‌ هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێر به‌ به‌شدارى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك و سكرتێر و نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان و عێراق و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و جیهان به‌ڕێوه‌چوو.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure