وێنە: وەستا یونس زیاتر لە 50 ساڵە چەقۆ دروستدەکات

هەواڵ / گەلەری :: 10/06/2019‌ :: 798‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ

فۆتۆ: حەمەسور

یونس عەبدولخالق ناسراو بە وەستا یونس، لە ساڵی 1951 لە ناوچەی تەوێڵەی هەورامان لەدایک بووە هەر لە منداڵییەوە لەگەل باوک و باپیری کە پیشەیان ئاسنگەری و دروستکردنی چەقۆ و داس و ئەو کەلوپەلانەی کە کاری دەستن و لە ئاسن دروستدەکرێن، ئەو لەسەرەتادا لەهەورامان دەستی بەکارەکەی کردووە ماوەی 35 ساڵیشە لە شەقامی خانەقای سلێمانی لە دوکانێکی بچوکدا بە پیشەکەیەوە خەریکە و ڕۆژانە چەند جۆرێک لە چەقۆ و داس و تەورزێن و هەورێن دروستدەکات.

وەک خۆی باسی کرد کە تاکە ئاسنگەری کۆنە کە لە گوزەرەکەدا ماوەتەوە و ڕۆژانە بەکورە و ئاگر و کەرەستەی سادە چەقۆکانی دروستدەکات، ئەگەرچی بەهۆی هێنانی چەقۆی دروستکراو چینی و ئێرانییەوە بازاڕیان کەمبووەتەوە کەمتر خەڵک ڕوو لە دوکانەکەی دەکەن، بەڵام چەقۆکانی کە دروستی دەکات لەجۆری باش و کوالێتی بەرزن وەکو ئەوانەی بازاڕ نین، بۆیە هەندێک لە موشتەریەکانی ڕۆژانە سەردانی دەکەن.

 

بڵاوکردنەوە: ک .س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure