مه‌ترسییه‌كى زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/06/2019‌ :: 296‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یرانى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ: 

- باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ستبه‌كاربوو
- له‌ جه‌ژندا نزیكه‌ى 83 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ پارێزگاى سلێمانى
- باندێك به‌ حه‌وت ملیۆن حه‌بى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران
- بزاڤى شارستانى له‌ كوردستانى عیراق له‌ ماوه‌ى ماندێتى بریتانیادا: سلێمانى، ساڵانى 1918-1930
- به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى میدیاگه‌لى كوردى: رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى پێویستى به‌ ژێرخانى تیۆرییه‌
- مه‌ترسییه‌كانى به‌رده‌م گه‌شه‌ى ئابووریى جیهان ده‌خرێنه‌ڕوو .. شه‌ڕى ئابووریى دوو زلهێزه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌
- بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى جوتیارانى كه‌ركوك

خه‌بات:
- په‌یامى سه‌رۆك بارزانى به‌بۆنه‌ى یادى كاره‌ساته‌كانى 9ى حوزه‌یران: ژماره‌یه‌ك له‌ ئازادیخوازانى سلێمانى ئاماده‌ نه‌بوون سووكایه‌تى به‌ هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان بكه‌ن
- ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- مه‌ترسییه‌كى زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه‌
- لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن بۆ دیاریكردنى وه‌زیرانى به‌رگرى و ناوخۆ
- به‌رگریى شارستانیى گشتى له‌ عێراق: تائێستا 40 هه‌زار دۆنم زه‌ویى كشتوكاڵى سووتاوه‌ .. له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگدا 272 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگا روویانداوه‌
- وه‌زیرى نه‌وتى ئێران: ئه‌مڕۆ قورسترین گه‌مارۆكانى مێژوو به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێنرا
- حوسییه‌كان به‌ فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هێرشیان كرده‌ سه‌ر باشوورى سعودیه‌
- گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار: ژماره‌ى گه‌شتیاران له‌ جه‌ژندا ده‌گاته‌ 250 هه‌زار گه‌شتیار
- ئه‌و جووتیارانه‌ى ده‌غڵودانیان سووتاوه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

رووداو:
- نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى كه‌ركوكه‌وه‌ دڵنیایى ده‌داته‌ یه‌كێتى
- بكوژى دلین له‌رێگه‌ى 300 كامێراى چاودێرییه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌ .. به‌هۆى شێواندنى لاشه‌ى دلین تائێستا راپۆرتى پزیشكى ده‌رنه‌چووه‌
- له‌ فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیسابى حكومه‌ت مه‌شرووب خوراوه‌ته‌وه‌
- ئه‌مساڵ چوار حیزب كۆنگره‌ ده‌به‌ستن
- دایكى سێ رفێنه‌ره‌كه‌ى كه‌سنه‌زان: كێشه‌ى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هیندییه‌كان له‌سه‌ر نامووس بوو نه‌ك پاره‌
- بادینان داواى پۆست له‌ حكومه‌ت ده‌كات
- دیوانى چاودێریى دارایى: له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى حكومى 410 ملیۆن دینار بۆ خۆراك به‌هه‌ده‌ر دراوه‌
- هه‌سه‌ده‌ منداڵانى داعش په‌روه‌رده‌ ده‌كاته‌وه‌ .. منداڵه‌كان به‌ بیرى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاشنا ده‌كرێن
- له‌ موسڵ داعش موختاره‌كان راو ده‌كات
- كارگه‌كانى مه‌ڕمه‌ڕ له‌ هه‌رێمى كوردستان داده‌خرێن
- رۆژانه‌ له‌ عێراق و كوردستان بایى یه‌ك ملیۆن دۆلار چوكلێت ده‌خورێ
- غازى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست قه‌یرانێكى نوێ ده‌سازێنێ
- له‌ دوو ساڵى رابوردوودا 14 گه‌نجى كورد له‌ سوێد كوژراون

هه‌ولێر:
- ئه‌مڕۆ له‌ كوردستان رێوڕه‌سمى شكۆدارى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت .. هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق بانگهێشت كراون
- جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سكاڵا له‌سه‌ر چه‌ند میدیایه‌ك تۆمار ده‌كات
- باندێكى بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ سلێمانى ده‌ستگیركران
- ئه‌ندامێكى شاندى دانوستانكارى پارتى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك: هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه‌ رێككه‌وتن رێگاى تر ده‌گرینه‌ به‌ر
- دامه‌زراوه‌ى ئاشتى ئه‌مریكى له‌سه‌ر دۆخى عێراقى دواى داعش هۆشدارى ده‌دات
- دهۆك .. ل هه‌ر سێ رۆژانێن جه‌ژنێ 34 كه‌سان گیانێ خۆ ژده‌ست دایه‌
- ئه‌مریكا سه‌پاندنى باجى گومرگى به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ هاورده‌كراوه‌كانى مه‌كسیكدا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌
- یڵدرم و ئیمامئۆغلو له‌ دیبه‌یتێكدا رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure