باران لە دوو شاری هەرێمی کوردستان دەبارێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/06/2019‌ :: 3934‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر باران له‌ ناو شاری هه‌ولێر و دهۆک و چه‌ند شوێنێكی تر باریوه‌و به‌رپرسی به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمیش ده‌ڵێت: "تاوه‌كوو سبه‌ی پله‌ی گه‌رما دوو پله‌ داده‌به‌زێت".


په‌یامنێرمان له‌شاری هه‌ولێره‌وه‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بارانبارینه‌كه‌ی گرتووه‌و ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند خوله‌كێك باران باریوه‌و زه‌وی ته‌ڕ كردووه‌.

بژار ئه‌كره‌م به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بۆ دواڕۆژ وتی: "باران له‌ ناو شاری هه‌ولیر و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و سنوری پارێزگاى دهوك باریوه‌و له‌هه‌ندێك شوین بارانەکە به‌خوڕ بووە".

به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و بارانبارینه‌وه‌ تاوه‌كوو سبه‌ى پله‌ی گه‌رما دوو پله‌ داده‌به‌زیت".

داڕشتنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە