ده‌ست به‌سه‌ر 5 هه‌زار ته‌ن گه‌نمى دزه‌پێكراودا ده‌گیرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 279‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

پارێزگارى واست ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى پێنج هه‌زار ته‌ن گه‌نمى دزه‌پێكراوى وڵاتێكى دراوسێ ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت: "كه‌سێكى سیاسى هه‌وڵى ساغكردنه‌وه‌ى داوه‌".


محه‌مه‌د میاحى، پارێزگارى واست (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یرانى 2019) له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ى به‌ بازاڕكردنى به‌رهه‌مى گه‌نمى جوتیارانى پارێزگاكه‌ راوه‌ستێنراوه‌، پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى پێنج هه‌زار تەن گه‌نمى دزه‌پێكراو له‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانى دراوسێ.

وتیشى: "خاوه‌ندارى گه‌نمه‌ دزه‌پێكراوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ دیاره‌كانى پارێزگاكه‌ و ویستویه‌تى له‌ بازاڕدا ساغى بكاته‌وه‌"، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرابكات.

ئا: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure