وەزیرى دەرەوەى یەمەن دەستى لەکارەکەى کشانەوە

هەواڵ / جیهان :: 10/06/2019‌ :: 828‌ جار بینراوە
خالد ئەلیەمانى

دواڕۆژ

وەزیرى دەرەوەى یەمەن بە رەسمى دەست لەکارکێشانەوەى خۆى لە حکومەتەکەى عەبد رەبە هادى راده‌گه‌یه‌نێت.


خالد ئەلیەمانى، وەزیرى دەرەوەى یەمەن پێشتر نوێنەرى هەمیشەیی بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەست لەکارکێشانەوەکەى ئه‌مڕۆیشى هاوکات بووە لەگەڵ دەستنیشانکردنى ئەنتۆنیۆ گۆترێس ئەمیندارى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانى ناوبراو،  تاکو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانى چڕبکاتەوە بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتى لەو وڵاتە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەلیەمانى پێشتر هۆشدارى ئەوەى دابوو کە رێککەوتنى سوید بەهۆى کەلەڕەقى حوسییەکانەوە، کە نایانەوێت لە شارى حودەیدە بکشێنەوە و ئاشتى بەرقەراربێت، رەنگە لەناوبچێت و ئامانجەکانى خۆى نەپێکێت بۆیە داواى کردبوو کە سەرجەم لایەنەکان بێنە سەر مێزى گفتوگۆ و بەدانوستاندن کۆتایی بە کێشەکان بهێنن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure