جیهان بەکورتی: کچێک لەلایەن 6 کەسەوە لەبەردەم خێزانەکەیدا دەستدرێژی کرایەسەر

هەواڵ / جیهان :: 10/06/2019‌ :: 26624‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


زە هیڵ- کۆنگرێسی ئەمریکی گفتوگۆ لەسەر تەندروستی مێشکی ترامپ دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ماڵپەری (زە هیڵ)ی ئەمریکی ئاشکرایکرد: ئەندامە دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکی دەیانەوێت چەند پزیشکێکی دەروونی بانگهێشت بکەن تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ تەندروستی مێشکی دۆناڵد ترامپ بکەن و لە کۆنگرێس نمایشێک پێشکەش بکەن.


ئاژانسی عەهد نیوز- پاش قەدەغەکردنی هواوی کۆمپانیایەکی بڕیتانی نەوەی پێنجەم دەخاتە بەردەست
کۆمپانیای سری بریتانی بۆ خزمەتگوزاری مۆبایل ئاشکرایکرد لە مانگی ئابی داهاتوودا خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم لە لەندەن دەخەنە بەردەست، ئەمەش لەکاتێکدایە مانگی نیسانی پێشوو بریتانیا کۆمپانیای هواوی قەدەغەکرد لەوەی بەشە سەرەکییەکانی خزمەتگوزاری پێنجەم بەکاربهێنێت و دەتوانێت تەنیا چەند خزمەتگوزارییەکی لاوەکی بەکاربهێنێت.


سەنتەری رەوابت- گرانترین "دراوی"ی میسڕ...خەڵکی دەپرسن ئایا بەمزوانە لیمۆ لەناودەچێت؟
لە وڵاتی میسر شەپۆلی گاڵتەپێکردن لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەردەوامە، ئەمەش پاش ئەوەی نرخی یەک کیلۆ لیمۆ گەیشتە 100 جونیەی میسڕی بۆ کیلۆیەک واتا (6 دۆلاری ئەمریکی)، ئەمەش پێنج هێندەی نرخی ئاسایی خۆیەتی.


ئاژانسی عەهد نیوز- پارتی کرێکارانی کوردستان هەواڵی مردنی 25 سەربازی تورکی ئاشکراکرد
پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرایکرد: لە پڕۆسەیەکدا لە قەزای زاخۆ 20 سەربازی تورکیایان کوشتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە سوپای تورکیا ئاشکرایکرد 5 سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان کوژراوە.


شەفەق نیوز- سەرلەبەیانى ئەمرۆ ئاگرکەوتنەوەیەک لە مەزادخانەکەى کازمییە لە بەغدا روویدا
سەرلەبەیانى (ئەمرۆ دوو شەممە ڕێکەوتی 10ى حوزەیرانى 2019) ئاگر لە مەزادخانەکەى کازمییە لەشارى بەغداى پایتەخت بەربوو و بەو هۆیەوە کۆمەڵێک لە دوکانەکانى ناو ئەو بازارە سووتان.


ڕۆیتەرز- بەمەبەستی رزگارکردنی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی تارانی کرد
وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ئەوروپا بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکەی نێوان ئەمریکا  و ئێران و ڕزگارکردنی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی تارانی کرد و وابریارە ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ حەسەن روحانی، سەرۆکی ئێران کۆببێتەوە.


گاردیان- نەک تەنیا لە کچ...لە کۆی 30 پیاو یەکێکیان لە تەمەنێکی منداڵدا هاوسەرگیری دەکات
بەپێی یونسێف 115 ملیۆن کوڕ لە هەموو جیهاندا پێش تەمەنی 18 ساڵی هاوسەرگیریان کردوە واتا لەکۆی 30 پیاو یەکێکیان بە منداڵی هاوسەرگیری کردوە.


phys.org- کۆمەڵێک توێژەر رێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ گۆڕینی پاشەرۆی پلاستێکی بۆ سوتەمەنی فڕۆکە
کۆمەڵێک توێژەری زانکۆی واشنتۆن ڕێگە چارەیەکیان دۆزیەوە بۆ گۆڕینی پاشەڕۆی پلاستیکی بۆ سوتەمەنی فرۆکە.


Wptv- لە هۆنگ کۆنگ 1.3 ملیۆن کەس خۆپیشاندان دەکەن، رێکخەران دەڵێن هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ یاسای بەدەستەوەدانی چین
بە مەبەستی دژایەتیکردنی یاسای بەدەستەوەدانی تاوانباران ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی هۆنگ کۆنگ و خۆپیشاندانیان کرد.


سی بی سی- کەنەدا تاوەکو ساڵی 2021 ئەو پلاستیکانە قەدەغە دەکات کە یەکجار بەکاردەهێنرێن
حکومەتی جاستن ترۆدۆ تاوەکو ساڵی 2021 قەسەب و گوێچکەپاکەرەوە و قاپ و کەوچک و زەرفی پلاستیکی قەدەغە دەکات.


بزنس ئینسایدەر- وڵاتی چین هەردوو ماڵپەڕی گاردیان و واشنتۆن پۆست قەدەغە دەکات
وڵاتی چین چەندین ماڵپەری هەواڵی وەک واشنتۆن پۆست و رۆیتەرز و نیویۆرک تایمز و واڵستریت جۆرناڵ و  چەندین ماڵپەڕی هەواڵگری دیکەی قەدەغەکرد.


ناشناڵ بەجێت- لە هیندستان کچێکی تەمەن 12 ساڵ لەلایەن 6 کەسەوە لەبەردەم خێزانەکەیدا دەستدرێژی کرایەسەر
لە ویلایەتی ئوتار پرادیش لە وڵاتی هیندستان کچێکی تەمەن 12 ساڵ لەلایەن 6 کەسەوە لەبەردەم خێزانەکەیدا دەستدرێژی کرایەسەر.

ستارس ئینسایده‌ر - ئۆیمیاكۆن له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا به‌ ساردترین شوێن داده‌نرێت بۆ ژیان، دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كاتێك له‌ ماڵه‌كانیان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ ڕووبوڕووی نزمترین پله‌ی گه‌رمی ده‌بنه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش 50 پله‌ ژێر سفر بووه‌ و له‌ هه‌ندێك كاتدا گه‌شتووه‌ته‌ 70 پله‌ ژێر سفر.

عاجل نیوز -  پاپا فرانسیس دوعا بۆ سودان ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له‌و وڵاته‌كه‌دا ڕووده‌دات له‌ دژی سوپاى سودانی.

سپۆتنیك – دۆناڵد ترامپ له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ى (G20) ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر شی جین پینگی سه‌رۆكی وڵاتی چین ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌بێت ئه‌وا سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر هاورده‌كانی چین جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئیندیپێندنت - له‌ پاش شكستهێنانی (برێكسیت) ئابووری بریتانیا بڕی چوار ئه‌وه‌نده‌ زیاتر داده‌به‌زێت وه‌ك له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكرابوو ئه‌مه‌ش به‌هۆی داخستنی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل له‌ وڵاته‌كه‌دا .

 

 


وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

داڕشتنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure