منداڵێكی ئێزدی ژێر دەستی داعش درایەوە بە كەسوكاری

هەواڵ / کوردستانی :: 10/06/2019‌ :: 377‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی


پاش ئەوەی لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا منداڵێكی ئێزدی لەگوندی کوچۆ سەر بە قەزای شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرا، دوای پێنج ساڵ لە کەمپی ھۆلێ لە سوریا دۆزرایەوە.


نەشوان سەیدو، چالاکوانی ئێزدی لە شنگال بە دواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ منداڵێکی ئێزدی لە کەمپی ھۆڵێ لە سوریا دۆزرایەوە کە لەساڵی ٢٠١٤ لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا لەگوندی کوچۆ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوو.

وتیشی: "ئەو منداڵە ئێزدییە ناوی (حازم قاسم عەفدو)یە كە ئێستا تەمەنی ١٣ ساڵە، لە کەمپی چەکدارانی داعش لە سوریا دۆزراوەتەوە و دراوەتەوە بە ماڵی ئێزدییەکان لەھەرێمی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان".

بەوتەی نەشوان، هەفتەی رابردوو ١٣ لەو رزگارکراونە لەماڵی ئێزدییەکان لەھەرێمی جزیرە بەھەماھەنگی ئیدارەی شنگال گەیشتنە لای کەسوکارەکانیان".

بەپێی دوا ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، تا ئێستا سێ ھەزار و ٤٧٦ کەس لە دەستی داعش رزگارکراون لەوانەش ھەزار و ١٨٤ كەس لەڕەگەزی مێ و ٣٣٧ كەس رەگەزی نێر بوون و دوو ھەزار و ٩٤١ کەس لە دەستی داعشدا ماوون تائێستا.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure