وته‌بێژى نوێى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دیاریكرا

هەواڵ / عێراق :: 10/06/2019‌ :: 392‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

(دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2019)، ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ حكومه‌تى عێراق وته‌بێژێكى نوێى دیاریكرد.

به‌گوێره‌ى فه‌رمانی كارگێڕى (127) كه‌ واژۆى موهەند نەجم عەبد، بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی له‌سه‌ره‌ و دوێنێ ده‌رچووه‌، بڕیاردراوه‌:  "عەبدولهادی ئەلدەراجی کە ناوی تەواوی (هادی عەبد سەید عەبد)ە وه‌ك وته‌بێژى نوێى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌ستبه‌كار بێت".

دا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure