زانکۆیەکی هەرێم بۆ پێدانی بڕوانامە مەرجێکی جیاوازی داناوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەپێی ئاگادارینامەیەک کە واژۆی بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی چەرمووی لەسەرە، ئەنجومەنی زانکۆکە بە مەرج بڕوانامە دەدات بە دەرچووەکانی.

ئەنجومەنی زانكۆی چەرموو لەشارۆچكەی چەمچەماڵ بڕیاریداوە: كە خوێندكارێك داوای بڕوانامەی دەرچوون بكات یان لە زانكۆ وەربگیرێت، پێویستە دوو دار یان نەمام لە زانكۆی چەرمووی پایتەختی شەهید و ئەنفالكراوان بچێنێت.

لە ئاگادارییەكەدا ئەنجومەنی زانکۆکە خوێندكارانی ئاگادار كردوەتەوە: کە لە بەرواری (1ی حوزەیرانی 2019)وە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

داڕشتنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure