زه‌ریف هۆکاری سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا بۆ ئێران ئاشکرادەکات

هەواڵ / جیهان :: 10/06/2019‌ :: 383‌ جار بینراوە
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا بۆ ئێران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ نێوه‌ندگیریكردن له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا نابێت، ده‌ڵێت: "هیچ په‌یامێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ ئێمه‌ ناهێنێت".


بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو هايكو ماس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاته‌ تارانى پایته‌ختى ئێران، له‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌نگۆیه‌كى زۆر بڵاوبوونه‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ماس په‌یوه‌ندى به‌ نێوه‌ندگیریكردن هه‌یه‌ له‌نێوان ئێران و ئەمریکا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێت: "سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچونكردنه‌ بۆ چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار به‌ جێبەجێکردنی رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ نێوه‌ندگیریكردن له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌مریكا نییه‌".

ئه‌وه‌شی خستەڕوو: ئه‌وه‌ى كه‌ باسده‌كرێت راسته‌ نییه‌، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا هیچ په‌یامێكى تایبه‌تى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ ئێمه‌ پێنییه‌، چونكه‌ ئێران بۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ناگه‌ڕێت، پێشتر هه‌ڵوێستى خۆشمان راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ ئابورییه‌ى له‌سه‌ر ئێران هه‌یه‌ پێویسته‌ لاببرێت".

له‌ كۆتایى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هێرشى كرده‌سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپى و به‌وه‌ تۆمه‌تباریكردن كه‌ "سیاسه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێته‌هۆى زیانگه‌یاندن به‌ وڵاتانى ناوچه‌كه‌".

و: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure