یه‌كێتی به‌شداری له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 09/06/2019‌ :: 2085‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتيوان جه‌مال

وته‌بێژى ره‌سمی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بانگهێشتى ره‌سمى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان وه‌فدێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌شدارى له‌ مه‌راسیمى سوێندخواردن‌ و ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.


له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژى ره‌سمی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ لێدوانیكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن وتی: "له‌سه‌ر بانگهێشتى ره‌سمى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان وه‌فدێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌شدارى له‌ مه‌راسیمى سوێندخواردن‌و ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات".

پێشتر دواڕۆژ بڵاویكرده‌وه‌: له‌ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنه‌كه‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ بانگهێشتكراون، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستاش بڕیاریانداوه‌ به‌شداری بكه‌ن، بریتین له‌ به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق، قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت، بافڵ تاڵه‌بانی وه‌كو ماڵی مام جه‌لال.

ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه‌ سبه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌كه‌ن پێكدێن له‌ هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، ئه‌رسه‌لان بایز، قادر حه‌مه‌جان، عومه‌ر فه‌تاح.

سبه‌ی دووشه‌ممه‌، 10ی حوزه‌یرانی 2019، له‌ هۆڵی سه‌عد عەبدوڵڵا له‌شاری هه‌ولێر، مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تاوه‌كو ئێستاش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی هیچ بڕیارێكیان له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.

داڕشتنه‌وه‌و بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure