له‌م هه‌فته‌یه‌دا گەرما لە عێراق دەگاتە 51 پلە

هەواڵ / عێراق :: 09/06/2019‌ :: 413‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەپێی وتەی مەحمود عەبدلەتیف سەرۆکی لیژنەی کەش و هەوا و بومەلەرزەکانی عێراق سبه‌ى دووشەممە گەرمترین پلەی گەرماى وەرزی هاوین له‌ عێراق تۆماردەکرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى سەرۆکی لیژنەی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانى باسیده‌كات.


مەحمود عەبدولەتیف، سەرۆکی لیژنەی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانى عێراق  لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سۆمەریەنیوز رایگه‌یاند: لە مێژووی عێراقدا ئەمە بەهێزترین شەپۆلی گەرمایە لە مانگی حوزەیراندا روویدابێت.

وتیشی: "بەپێی نەخشەی کەشوهەوای جیهانی پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە رۆژی 10ی حوزەیراندا بگاتە بەرزترین ئاستی و تاوەکو رۆژی چوارشەمە بەردەوام دەبێت".

ئه‌وه‌شى وت: "پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوور بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و بۆی هەیە لە خانەقین و بەسرە و عەمارە بگاتە 51 بۆ 52 پلەی سەدی".

چوارشەممەى رابردوو 5ی حوزەیران پلەکانی گەرما لە بەغدا گەیشتە 47 پلە لەکاتێکدا پلەکانی گەرما لە بەسرە گەیشتە 49 پلەی سەدی.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە