جیهان بەکورتی: نامەی ماستەر و دکتۆرا بۆ فرۆشتن

هەواڵ / جیهان :: 09/06/2019‌ :: 1206‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


رائی ئەلیەوم-حەمید بن جاسم هێرشێکی تووند دەکاتەسەر سعودیە و بە هاوکاریکردنی تیرۆریستان تۆمەتباری دەکات و دەڵێت "ئێران زیانی بە قەتەر نەگەیاندووە"

حەمەد بن جاسم ئالسانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر هێرشێکی تووندی کردەسەر سعودیە و جەختیکردەوە کە تۆمەتبارکردنی وڵاتەکەی بە تیرۆر ڕاست نییە و سعودیەش بەشی خۆی بەرپرسیارە لە کێشەی سوریا و تەشەنەکردنی داعش، لەبەرامبەردا خەڵکی سعودیە لە رێگەی تویتەرەوە قەتەریان بە درۆکردن و شێواندنی راستییەکان تاوانبارکرد.


رەئی ئەلیەوم-دوو سەرکێشی ڕووبەڕووی ئەردۆغان بووەتەوە؟ رەنگە گۆڕانکارییەکانی باکوری سوریا وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە کێ دڵی تورکیا دەباتەوە.. ترامپ یان پوتین.
رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا لە ماوەی ئەم حەوت هەفتەیەی داهاتوودا ڕووبەرووی دوو تاقیکردنەوە یان دوو سەرکێشی دەبێتەوە، یەکێکیان دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەستەنبولە کە لە 23 ئەم مانگەدا ئەنجامدەدرێت، ئەوەی تریشیان هۆشدارییەکەی ئەمریکایە کە دوێنێ بە شێوەیەکی فەرمی دەریکرد و داوای لێکرد گریبەستی موشەکی ئێس400 هەڵبوەشێنێتەوە.


ئەلبەیان- ترامپ باجەکانی سەر مەکسیک رادەگرێت
ئەمریکا بڕیاریدا باجەکانی سەر مەکسیک بۆ کاتیکی نادیار ڕابگرێت، چونکە هەردوو دەوڵەتەکە گەیشتنە ریککەوتنێک بۆ رێگرتن لە روودانی جەنگێکی بازرگانی، ئەمەش پاش ئەوەی مەکسیک بەڵێنیدا چەند ڕێوڕەسمێکی توند بگرێتەبەر بۆ ڕێگرتن لەو پەنابەرە نایاساییانەی لە رێگەی مەکسیکەوە دەچنە ناو ئەمریکاوە.


ئەلبەیان-نامەی ماستەر و دکتۆرا بۆ فرۆشتن...داهاتووی توێژینەوەی زانستی دەخاتە ژێر مەترسییەوە
ژمارەیەک لە قوتابیانی ماجستێر و دکتۆرا هەوڵدەدەن بەرامبەر بڕێک پارە بەبێ هیلاکی نامەی ماستەر یان دکتۆرا وەربگرن، لەئەنجامدا بەبێ ئەوە لە بابەتە زانستییەکە قوڵبنەوە نامەکە بەدەستدەهێنن، بۆ ئەم مەبەستە چەند کەسێک ئەم نامانە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بۆ فرۆشتن دادەنێن بەرامبەر 12 بۆ 25 هەزار درهەم واتا (3.267 دۆلار بۆ 6807 دۆلار).


ئیخباریە نیوز-میلانیا ترامپ بە "کەمڕێزی" تۆمەتبارکراوە
میلانیا ترامپ هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بە "کەمڕێزی" تۆمەتبارکرا، لەبەر ئەوەی لە یادی 75 ساڵەی ڕووخانی نۆرمانی لە فڕەنسا چاویلکەی بەرخۆرەکەی لانەبرد لەکاتێکدا سەرکردەکانی تر و هاوسەرەکانیان تەنانەت بریجیت ماکرۆن-ی هاوسەری سەرۆکی فڕەنسا ئەم کارەی نەکردووە.


RT-ئاسایشی عێراق هۆکاری ئاگرکەوتنەوەی کێڵگە کشتووکاڵییەکان ئاشکرا دەکات
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق هۆکاری 272 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بەروبومە کشتووکاڵییەکانی ئاشکراکرد و وتی: "74 دانەیان بەهۆی شۆڕتی کارەباوەیە، 35 دانەیان بەمەبەست بووە، 22 دانەیان بەهۆی جگەرەوە بووە، 32 دانەشیان بەهۆی سەرچاوەی ئاگری دەرەکییەوە بووە، 84 ڕووداویش تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.


ئاژانسی فورات نیوز-ئەوروپا هەڕەشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات
کۆمنسیۆنی ئەوروپا بڕیاریدا چەند ڕێوڕەسمێک دژی گوگڵ و تویتەر و فەیسبووک بگرێتەدەست، ئەمەش پاش ئەوەی لە دوایین هەڵبژاردنی ئەوروپادا زانیاری ناڕاست و درۆیان بڵاوکردەوە.


تەسریبات نیوز-وتاربێژێک لە وتاری هەینیدا گیانی لەدەستدا
لە وڵاتی مالیزیا وتاربێژێک لە کاتی پێشکەشکردنی وتاری هەینیدا گیانی لەدەستدا.


ئینتەرناشیۆنال بزنس تایمز-کۆشکی سپی چەند ڕاپۆرتێک دەربارەی گۆڕانی ژینگە دەشارێتەوە
کۆشکی سپی نەیهێشتووە ڕاپۆرتێک دەربارەی گۆڕانی کەش وهەوا ڕادەستی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، چونکە چەند بەرپرسێک رازی نەبوون زیانەکانی سوتاندنی سوتەمەنی بەردین لە ڕاپۆرتەکە لابەرن.


بەپێی سەنتەری توێژینەوەکان قارچکە ئەفسانەییەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا جێگەی دەرمانەکانی خەمۆکی دەگرێتەوە
پرۆفیسۆر ڕۆبن کارهارت بە قارچکی سیلۆسیبین تاقیکردنەوە دەکات و لەو باوەڕەدایە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا جێگەی دەرمانەکانی خەمۆکی دەگرێتەوە.


کلین تێک ئیکسپریس-زیاتر لە نیوەی سروشت و ژینگەمان لەدەستداوە
گۆڕانکاریەکانی ژینگە و ئەو زیانانەی تەنیا بەهۆی مرۆڤەوە دروستبووە، بووەتەهۆی ئەوەی لەساڵی 1970وە تاوەکو ئێستا 60% ئاژەڵەکانی زەوی و نیوەی ڕووەکەکانی سەر زەوی لەناوچێت.


کلین تیک ئیکسچەینج-وڵاتی نەرویج 97% دەبە پلاستیکییەکانی دووبارە بەکاردەهێنێتەوە
یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانی سەر ژینگە پلاستیکە و ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ شیبوونەوە، لەم چوارچیوەیەدا وڵاتی نەرویج 97%ی ئەو دەبە پلاستیکییانە دووبارە بەکاردەهێنێتەوە کە لەلایەن هاەوڵاتیەکانیەوە بەکاردەهێنرێت.


زە هیل-ئەو گەنجەی ڕابەرایەتی خۆپیشاندانەکانی سعودیەی کرد ڕووبەرووی سزای لەسێدارەدان بووەتەوە
کوڕێکی تەمەن 18 ساڵ کە لە تەمەنی 13 ساڵیدا لە خۆپیشاندانەکان دژی حکومەتی سعودیە دەستگیرکرا، ئێستا ڕووبەرووی سزای لەسێدارەدان بووەتەوە.

بی بی سی-بەهۆی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سودان ژمارەیەی زۆر خەڵک دەستگیرکرا
ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندەکانی بانک و فڕۆکەخانە و کارگەی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستگیرکران، ئەمەش پاش ئەوەی خۆپیشاندانیان دژی سوپای سەربازیکرد.

 

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure