مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 09/06/2019‌ :: 743‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە (9ی حوزەیرانی 2019)، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی كۆببێتەوە و تاوتوێیی پرسی پارێزگاری كەركوك و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پارتی بكات.
 
سەرچاوەیەكی بەرپرس لەناو یەكێتیی نیستمانیی کوردستان بە دواڕۆژی وت: "كۆبوونەوەكە لەبارەی پرسی پارێزگاری كەركوك و ئەو گۆڕانكارییانەیە كە لە سێ‌ رۆژی رابوردوو لەنێوان یەكێتی و پارتی لەسەر ئەو پرسە روویانداوە".
 
سەرچاوەكە، باسی لەوەشكرد: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار لەوە دەدرێت كە بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی نوێی هەرێم بكەن یان نا".
 
بڕیارە سبەینێ‌ دووشەممە (10ی حوزەیرانی 2019)، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

داڕشتنەوە: ئارام غەفور 
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure