دوو گەنج لە کاتی ئاگرکوژادنەوەدا سوتان و گیانیان لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 09/06/2019‌ :: 781‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک کە لە گەنم و جۆی کۆمەڵگای بۆرک لە شەنگال کەوتبووەوە، سێ گەنج سوتان، دوان لەو گەنجانەش بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.


ئیبراهیم شەنگالى، له‌ كۆمه‌ڵگاى بۆرك-ەوە بەدواڕۆژی وت: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە دەغڵ و دانی كۆمه‌ڵگاى بۆرك کەوتەوە و تا كاتژمێر 3:00 نەتوانرا کۆنترڵبکرێت، له‌كاتى هه‌وڵدانیش بۆ كۆژاندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ سێ گه‌نج بوونه‌قوربانیى".

وتیشی: "دوو له‌و گه‌نجانە به‌ناوه‌كانى (بارزان عومه‌ر گه‌بعۆ، سه‌عد سه‌برى) به‌هۆى زۆرى رێژەی سوتاوییانەوە گیانیان لەدەستدا".

شه‌نگالى ئەوەشی خستەڕووو: ئه‌م سێ گه‌نجه‌ هه‌وڵیاندابوو به‌ تراكتۆر زەوی لاتەنیشتی ئاگرەکە بكڵێن و رێگرى له‌ ته‌شه‌نكردنى بكه‌ن، بەڵام کەوتوونەتە ناو ئاگرەکەوەو نه‌یانتوانیبوو خۆیان رزگاربكه‌ن.


پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد










  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure