ڤیدیۆ: جۆرە فێنككەرەوەیەك هەڕەشە لە ژیانى خەڵكی دەكات

هەواڵ / عێراق :: 09/06/2019‌ :: 1593‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شارەزایانی بواری فێنككردنەوە لەشاری بەسرەی باشووری عێراق هۆشداریی دەدەن لە جۆرە ئامێرێكی فێنككەرەوە كە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەیتەقێنێتەوە.


عەلی سەبری ساڵحی، شارەزای بواری فێنككەرەوە دەڵێت: "ئەو ئامێرانە بەبێ ئەوەی بە كوالێتی كۆنتڕۆڵدا تێپەڕببن، دێنە ناو عێراقەوە و بەهۆی خراپیی جۆرەكەیەوە ئاگر و سوتان روودەدات و كارەساتی لێدەكەوێتەوە".

وتیشى: "هاوڵاتی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە دەچێت ئەو ئامێرە دەكڕێت بێئەوەی سەیری جۆر و كوالیتییەكەی بكات".

ئا: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure