فراكسیۆنى یه‌كێتی بڕیارده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 09/06/2019‌ :: 1092‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،  نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشممه‌ 9ى حوزه‌یرانی 2019، فراكسیۆنى یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى پرسى به‌شداریكردنى فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.


سبه‌ى دووشه‌ممه‌، له‌ هۆڵى سه‌عد عبدوڵڵا له‌ شارى هه‌ولێر، مه‌راسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تاوه‌كو ئێستاش فراكسیۆنى یه‌كێتی بڕیارى به‌شداریكردنى له‌و مه‌راسیمه‌ نه‌داوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، ئه‌مڕۆ فراكسیۆنى یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و دوابڕیارى خۆى ده‌دات و به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژیش به‌هۆكارى به‌شداریكردنى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتی له‌و مه‌راسیمه‌دا، ئه‌گه‌رى زۆره‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیش به‌شدارى بكات.

عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: فراكسیۆنى یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتی و بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌دات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكى پێشوه‌خته‌ نییه‌.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure