مووچه‌ی وه‌زاره‌تێک دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 09/06/2019‌ :: 7954‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی وت: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2019، تەنیا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی جه‌ژنه‌وه‌ مووچه‌ دواكه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 30 رۆژه‌كه‌دا كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری لێداوه‌، مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیش دابه‌شده‌كرێت.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوریش دابه‌ش بكرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure