دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
تاوه‌كو دواى مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هەرێم، هیچ دانیشتنێك له نێوان شاندى پارتى و یه‌كێتی له‌باره‌ى پرسى كه‌ركوك ئه‌نجام نادرێت، دوێنێ شه‌ممه‌ش سێ سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى له‌باره‌ى پرسى كه‌ركوك له ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى مه‌سعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده وابڕیاربوو (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی حوزەیرانی 2019) شاندى یه‌كێتی و پارتى له باره‌ى پرسى كه‌ركوك و مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم له هه‌ولێر كۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دواخراوه بۆ دواى مه‌راسیمى سوێندخواردنه‌كه.
دواڕۆژ زانیویه‌تى دوێنێ شه‌ممه سێ سه‌ركرده‌ى یه‌كێـتى له‌باره‌ى پرسى كه‌ركوك له ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى مه‌سعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى كۆبوونه‌ته‌وه‌و له‌و دانیشتنه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتى بخرێته دواى مه‌راسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانیش تاوه‌كو ئێستا پارتى و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوك رێكنه‌كه‌وتوون و بڕیارى به‌شداریكردنى یه‌كێتیش له مه‌راسیمى سوێندخواردنى سبه‌ى دووشه‌ممه به‌ستراوه‌ته‌وه به داواكارییه‌كانى یه‌كێتی و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حیزبه‌ش ئه‌و پرسه یه‌كلایى ده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه موسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی بهدواڕۆژى راگه‌یاند: یەکێتی شاندێکی رەوانەی ھەولێر کردووەو سەرپشکی کردوون تاوه‌كو سەردانی پارتی بکەن و بگەنە رێککەوتن.
پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد