پۆلیس ناسنامه‌ى بكوژى دلین-ی ئاشكراکرد

هەواڵ / کوردستانی :: 09/06/2019‌ :: 9856‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت: ئەو کەسەی دلینی تەمەن 10 ساڵی کوشتبوو دەستگیرکراوەو لەبەردەم لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.


دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان، دلین وەلید ئەحمەدی تەمەن 10 ساڵ بێسەروشوێن بوو، دوای چەند رۆژێک لە دیارنەمانی، تەرمەکەی لە نزیک یاریگایەک لە شاری دهۆک دۆزرایەوە.

لیوا تاریق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوەبه‌رى پۆلیسى دهۆك (ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: تۆمەتبارى كوشتنى ئه‌و كچه‌ ته‌نیا یه‌ك كه‌سه‌ و خەڵکی دهۆکیشە، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس دانى به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

وتیشی: "بەمنزیکانە له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا زانیارى زیاتر له‌سه‌ر دۆسیەکە بڵاودەکەینەوە".

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد









created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure