کۆمپانیاى هواوى سەرەڕاى قەیرانەکان تۆڕى G5 دەگەێنێتە 30 وڵات

هەواڵ / زانست :: 08/06/2019‌ :: 1565‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

ئەمرۆ (شەممە 8ى حوزەیرانى 2019) کۆمپانیاى هواوى چینى ئاشکرایکرد، کە سەرەڕاى ئەو قەیرانە بازرگانى و ئابوورییەى کۆمپانیاکەیانى گرتووەتەوە، نزیکەى 30 وڵات لە جیهاندا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە کە تۆڕى پەیوەندییەکانى نەوەى پێنجەم 5G لە وڵاتەکەیان بە گرێبەست بنیادبنرێت.


لەوبارەیەوە ئاژانسى (شینگوا)ى چینى ئاشکرایکرد، کە ئەو کۆمپانیایە نزیکەى 46 گریبەستى لە 30 وڵاتدا واژۆکردووە بۆ بنیادنانى ئەو تۆڕە پێشکەوتووەو نوێترین گرێبەستیش رۆژى پێنجشەممەى رابوردوو لەگەڵ کۆمپانیاى mtsى رووسى واژۆکراوە، تا تۆڕى نەوەى پێنجەم 5G لەو وڵاتە بنیادبنرێت.

تۆڕى پەیوەندییەکانى نەوەى پێنجەم 5G بەوە ناسراوە، کە خێراییەکەی دەگاتە 20 گێگابایت لە چرکەیەکدا، ئەمەش ماناى وایە کە بەکارهێنەر دەتوانێت فیلمێکى کوالێتى بەرز لە چەند چرکەیەکدا دابەزێنێت.

و: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure