ئەپڵیکەیشنى (فۆتۆلیفت) تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانى هەژاند

هەواڵ / زانست :: 09/06/2019‌ :: 558‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

کۆمپانیایەکى تورکى پەرەى بە ئەپڵیکەیشنێکى نوێداوە بە ناوى (فۆتۆلیفت) کە بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئارەزەووى خۆى شێوەى روخسار و لەشى خۆى بگۆڕێت و لاوازى بکات، ئەمەش ناڕەزایەتییەکى زۆرى لێکەوتەوە.


دواى بڵاوبوونەوەى ئەو ئەپلیکەیشنە، بەکارهێنەرێکى زۆر وێنەکانیان بە ویستى خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و گۆڕانکارییان لە شێوەى لەش و روخسارى خۆیان کرد، ئەمەش نیگەرانییەکى زۆرى لێکەوتەوە، بەکارهێنەرانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پێیان وایە ئەو ئەپڵیکەیشنە مەترسییەکى ئیلکترۆنییە و بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانى ناسنامەى خۆى بگۆڕێت و بەرامبەرەکەى چەواشە بکات.

و: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure